دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکس لە زاری سەرۆک وەزیری ڕوسیا میخائیل میشوستینەوە بڵاویکردەوە پێویستە هاوڵاتیان لە ماڵەوە بمێننەوە و گەشتەکانیان بۆ دەرەوەی کەمتر بکەنەوە، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا.
ڕۆژی هەینی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕوسیا 1000 کەسی تێپەڕاند ، میشوستین داوای کرد ڕێوشوێنەکان بۆ ڕیگریکردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا توندتر بکرێتەوە و پێویستە ڕێوشوێنەکان سەرتاسەری ڕوسیا بگرنەوە.
ڕوسیا لە ڕۆژی شەممەوە هەموو کافتریا و چێشتخانەکان لە وڵاتەکەدا دادەخات، سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن ڕۆژی چوارشەممە نوسراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاند هەفتەی داهاتوو پشووی فەڕمی دەبێت لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا و موچەی ئەو هەفتەیەش دەدرێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز