Accessibility links

پوتن پێشنیازی ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمەریکا دەکات بۆ ئەوەی ئەنتەرنێت بەکارنەیات بۆ دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی یەکتردا


کرملن ڕادەگەیەنێت سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن ڕۆژی هەینی داوای کردووە ڕێککەوتنێک لە نێوان ڕوسیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی بە شێوەی هێرشی ئەنتەرنێتی دەستوەرنەدەن لە هەڵبژاردن و کاروباری ناوخۆیی یەکترەوە.

لە بەیاننامەیەکی بەر لە هەڵبژاردنەکانی 3 ی مانگی 11 ی ئەمەریکا، پوتن داوای دووبارە ڕێکخستنەوەی نێوان ڕوسیا و ئەمەریکا کرد و گوتی دەیەوێت ڕیککەوتنێک بکات لە نێوان هەردوو وڵات تا ڕێگربێت لە ڕووداوەکانی هێرشی ئەنتەرنێتی.

پەیوەندییەکانی مۆسکۆ لەگەڵ واشنتندا لە ئاستێکی نزمدایە لە کاتێکدا هەڵبژاردنەکان نزیک دەبنەوە. ئاژانسەکانی زانیاری ئەمەریکا بەو ئەنجامە گەیشتوون کە مۆسکۆ دەستیخستۆتە نێو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ساڵی 2016 لە بەرژەوەندی سەرۆک ترامپ. مۆسکۆ نکوڵی لەوە دەکات.

لە بەیاننامەکەی کرملندا پوتن دەڵێت " یەكێک لە ئاستەنگە ستراتیژییە سەرەکییەکانی کاتی ئێمە مەترسی ڕووبەڕووبونەوەی زۆری بواری دیجیتاڵییە".

کرملن دەڵێت " ئێمە ئەمانەوێت جارێکی تر داواکەمان بخەینە بەردەم ئەمەریکا بۆ ئەوەی بەرنامەیەکی گشتگیری پێوانەکردن بۆ ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانمان لەبەکارهێنانی زانیاری و پەیوەندی تەکەنلۆژیا پەسەند بکات."

XS
SM
MD
LG