Accessibility links

قەتەڕ گەشتکردنی هاوڵاتیانی 14 دەوڵەت بۆ وڵاتەکە قەدەغە دەکات


حکومەتی قەتەڕ ڕایگەیاند بۆ ماوەیەکی کاتی لە 9 ی مانگی سێیەوە قەدەغەی دەکات گەشتیارانی 14 دەوڵەت بێنە ناو وڵاتەکەوە، ئەمەش وەکو ڕێوشوێنێک بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەویە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

قەدەغەکردنەکە ئەم وڵاتانە دەگرێتەوە: چین، میسڕ، هیندستان، ئێران، عێراق، لوبنان، بەنگلادیش، نیپاڵ، پاکستان، فیلیپین، کۆریای باشوور، سریلانکا، سوریا، تایلاند.

هەروەها پێشتریش قەتەڕ ئێروەیس گەشتە چوون و هاتنەکانی بۆ ئیتاڵیا ڕاگرتبوو. ڕۆژی یەکشەممە قەتەڕ 3 حاڵەتی دیکەی توشبووی بە ڤایرۆسەکە ڕاگەیاند، بەمەش کۆی ژمارەی توشبووان لەو وڵاتە گەیشتە 15 کەس.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG