Accessibility links

پوتن : ناچارین وەڵامی سزا نایاسیەکانی ئەمەریکا بدەینەوە


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن وتی مۆسکۆ ناچار دەبێت وەڵامی ئەمەریکا بداتەوە ئەگەر ئەمەریکا بەردەوام بێت لە سەپاندنی سزا نایاساییەکان بۆ سەر وڵاتەکەی، وتیشی ڕەفتارەکانی ئەمەریکا بەرامبەر وڵاتەکەی خراپە و زیادەڕۆیی کردنە.

ئەم لێدوانەی پوتنیش دوای ئەوە هات کە ڕۆژی سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بە زۆرینەی دەنگ دەنگیاندا بە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕوسیادا و سەرۆک ترامپیشیان ناچار کردووە ئەگەر هاتوو بیەوێت سزاکانی سەر ڕوسیا کەم بکاتەوە ئەوا دەبێت مۆڵەت لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە وەربگرێت.

هێشتا سزاکان پێویستی بە بڕیاری کۆنگرێس و پەسەند کردنی سەرۆک ترامپ هەیە.

پوتن وتی وەڵامدانەوە وڵاتەکەی پەیوەستە بە نوسراوی کۆتایی پڕۆژە یاساکەوە، هەروەها چەند جارێک پوتن ڕەتی کردۆتەوە مۆسکۆ دەستیوەردابێت لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا.

پوتن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا فنلەندییەکەی وتی " وەکو دەزانن ئێمە خۆمان گرتووە و ئارام دەگرین، بەڵام لە هەر کاتێکدا بێت ناچار دەبین وەڵام بدەینەوە. مەحاڵە بتوانین بۆ تا هەتایە بەرگەی ئەم مامەڵە خراپە بکەین بەرامبەر وڵاتەکەمان."

وتیشی " وەڵامدانەوەکەمان کەی دەبێت ؟ چی دەبێت؟ ئەوە پەیوەست دەبێت بە نوسراوی کۆتایی پڕۆژە یاساکەوە کە ئێستا کۆنگرێسی ئەمەریکا گفتوگۆی لەسەر دەکات."

وتیشی " ئەمە هەموو سنورەکان دەبەزێنێت، ئێستاش ئەم سزایانە، ئەم سزایانەش نایاسایین و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG