Accessibility links

پۆڵەندا داوا لە ئەڵمانیا دەکات هاوێژەری موشەکی پاتریۆت بنێرێت بۆ ئۆکرانیا


وەزیری بەرگری پۆڵەندا ماریوش بلاشتاک
وەزیری بەرگری پۆڵەندا ماریوش بلاشتاک

وەزیری بەرگری پۆڵەندا ماریوش بلاشتاک دەڵێت داوای لە ئەڵمانیا کردووە ئەو موشەکە پاتریۆتانەی کە بڕیارە بیدات بە پۆڵەندا بیاندات بە ئۆکرانیا.

بلاشتاک وتی " دوای هێرشە موشەکییەکانی دیکەی ڕووسیا، داوام لە ئەڵمانیا کرد ئەو موشەکە پاتریۆتانەی کە بڕیارە بدرێن بە پۆڵەندا بدرێن بە ئۆکرانیا و بگوازرێنەوە بۆ سنووری ڕۆژئاوای ئۆکرانیا و لەوێ جێگیر بکرێن."

وتی " ئەمە ئۆکرانیا دەپارێزێت لە گیان لە دەستدان و کارەبا بڕانی زیاتر و هەروەها ئاسایشی سنووری ڕۆژهەڵاتمان پتەوتر دەکات."

ڕۆژی دووشەممە پۆڵەندا وتی پێشنیاری جێگیرکردنی هاوێژەری موشەکی پاتریۆتی دیکە دەکات لە نزیک سنوورەکەی لەگەڵ ئۆکرانیادا، ئەوەش دوای ئەوەی ئەڵمانیا پێشنیاری پێدانی پاتریۆتی کرد بە پۆڵەندا.

بەرلین پێشنیاری کردووە سیستمی بەرگری موشەکی پاتریۆت بدات بە پۆڵەندا تاوەکو یارمەتیدەر بێت لە پاراستنی ئاسمانی وڵاتەکەیدا، ئەوەش دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو موشەکێک کە لە ئاڕاستەکەی لایدابوو لە پۆڵەندا کەوتە خوارەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG