Accessibility links

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا: ئەمەریکا چەکی کوشندەتر دەدات بە ئۆکرانیا


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت واشنتن یارمەتی ئاسایشی نوێ بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات کە بەهاکەی دەگاتە 550 ملیۆن دۆلار، یارمەتییەکانیش بریتی دەبن لە دابینکردنی تەقەمەنی زیاتر بۆ سیستمی موشەکی هیمارس.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا گوتی " بۆ ئەوەی لە ئاست پەرەسەندنی خواستەکانی گۆڕەپانی جەنگەکەدا بێت، ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانیدا بۆ دابینکردنی توانا سەرەکییەکان بۆ ئۆکرانیا."

پێشتر وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ئۆلێکسی ڕێزنیکۆڤ ڕایگەیاند بوو کە ئۆکرانیا چوار سیستمی موشەکی هیمارسی ئەمەریکی وەرگرتووە.

ڕێزنیکۆڤ گوتیشی " سوپاسگوزاری سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن و خەڵکی ئەمەریکام بۆ پتەوکردنی سوپای ئۆکرانیا."


سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG