Accessibility links

عومان داخستنی سنوورە وشکانییەکانی بۆ هەفتەیەکی دیکە درێژ دەکاتەوە


کەناڵی عومان ڕایگەیاند بەرپرسانی وڵاتەکە بۆ هەفتەیەکی دیکە داخستنی سنوورە وشکانییەکانی وڵاتەکە درێژ دەکەنەوە، ئەمەش لە هەنگاوێکی دیکەدا بۆ ڕێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.

کەناڵەکە لە زاری لیژنەی تەندروستی پەیوەندیدار بە بەرەنگاربوونەوەی پەتاکەوە ئەو هەواڵەی بڵاوکردەوە.

لە 19 ی مانگی یەکدا عومان بەهۆی ترس و نیگەرانییەکانەوە سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سنووری وڵاتەکەی داخست، ئێستاش هەمان ڕێوشوێنی تاوەکو 8 ی مانگی دوو درێژکردەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG