گه‌وره په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌ندرێ دێ ناشنێرا چاوپـێـکه‌وتنێـکی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما سـازکردووه سه‌باره‌ت به ئه‌فغانسـتان و ڕێبازی ئه‌مه‌ریکا له به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاته.
1- ئێوه تازه که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستانتان ڕاگه‌یاند، باشه به ڕای ئێوه گه‌لی ئه‌فغانستان ده‌بێت چۆن سه‌یری ئه‌م بڕیاره‌ی ئێوه بکات؟
سه‌رۆک ئۆباما: ڕاستیه‌که‌ی، به‌ڕای من ئه‌مه ئاماژه‌یه‌که نیشان ده‌دات نیو ساڵ له‌وه‌پێش که بڕیارمان دا ژماره‌ی هێزه‌کان زیاد بکرێت سه‌رکه‌وتوو بووه، هه‌روه‌ها جددی بوونی ئێمه‌ش نیشان ده‌دات سه‌باره‌ت به قۆناغی گواستنه‌وه. له ساڵی 2009، من ڕامگه‌یاند که ئێمه 30،000 سه‌ربازی تر به‌ڕێ ده‌که‌ینه(ئه‌فغانستان)، وه ئامانجی ئێمه زۆر دیارکراو بوو: نفوزی تاڵیبان نه‌هێڵین که به‌رده‌وام زیاتر‌و زیاتر کۆنتڕۆڵی ووڵاتی ده‌گرته ده‌ست. وه کاته‌که‌مان به‌کار هێنا تا مسۆگه‌ری بکه‌ین ئێمه هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانیمان ڕا‌هێنا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌فغانه‌کان توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت ئاسایشی ووڵاتیان دابێن. له‌و ده‌م ئێمه پێش‌وه‌چوونی به‌رچاومان ده‌ستکه‌وت. هه‌روه‌ها دیتمان 100،000 هێزی تری ئه‌فغانستان ڕاهێندران. ناوچه‌کانی وه‌ک قه‌نده‌هار و هه‌ڵمند له تاڵیبانه‌کان پاککرانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌و شوێنانه زیاتر هه‌ست به ئاسایش وسه‌لامه‌تی بکه‌ن. ئێستا، ئێمه 10،000 هێز تا کۆتایی ئه‌م ساڵ ده‌کێشینه‌وه، هه‌روه‌ها تا هاوینی داهاتوو 23،000 هێزی تر ده‌کێشینه‌وه، ده‌گه‌ینه‌وه ڕاده‌ی پێش کاتی زیادکردنی ژماره‌ی هێزه‌کان. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر قۆناغی گواستنه‌وه له کاتێک هێزه‌کانی ئه‌فغانستان له‌سه‌ر پێی خۆیان ڕاده‌و‌ه‌ستن به‌و ئامانجه که قۆناغی گواستنه‌وه تا ساڵی 2014 به کۆتایی بێت. هه‌رچه‌نده پاش 2014، ئێمه ده‌خوازین مسۆگه‌ری بکه‌ین په‌یوه‌ندی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ گه‌لی ئه‌فغانستان و حکومه‌تی ئه‌فغانستان به‌رده‌وام ده‌بێت. بوونی له‌شکریمان به هه‌مان شێوه نابێت، به‌ڵام ئێمه هیوادارین له بواری ئابوری و گه‌شه‌سه‌ندن به‌رده‌وام کار له‌گه‌ڵ ئه‌فغانه‌کاندا بکه‌ین.
2- به‌ڕای ئێوه ئه‌مه چ جۆره کاریگه‌ری به‌سه‌ر هاوپه‌یمانان له ناتۆ ده‌بێت؟ بۆ نمونه، ئێوه چۆن مسۆگه‌ری ده‌که‌ن هاوپه‌یمانان له ناتۆ خۆشیان په‌له ناکه‌ن له ده‌رچوون، به واتایه‌کی تر به‌ر له ئێمه له ووڵات ده‌ربچن؟
سه‌رۆک ئۆباما: ڕاستیه‌که‌ی، ئێمه له ڕواڵه‌تدا مسۆگه‌رمان کرد که له نزیکه‌وه پرس و ڕاوێژکاریمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان له ناتۆ بکه‌ین به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره بده‌ین. من دواتریش، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌م له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتی ناتۆ باس کرد، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له ووڵاتانی که ڕۆڵی سه‌ره‌کیـیان هه‌یه، وه هه‌ر هه‌موویان له‌وه تێگه‌یشتن که ئێمه ژماره‌ی هێزه‌کانمان زیاد کرد، ئێستا له ژماره‌ی ئه‌و هێزانه‌ی زیادمان کردبوون که‌م ده‌که‌ینه‌وه، به‌ڵام (ژماره‌ی)68،000 هێزی هه‌وه‌ڵی هه‌روه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه تا کۆتایی ساڵی داهاتووش، وه ئیمه ده‌توانین قۆناغی گواستنه‌وه به شێوه‌یه‌ک ڕێک بخه‌ین که مسۆگه‌ر بکرێت هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانستان بتوا‌نن پێویستیه‌کانی ئاسایشی ووڵاتیان دابین بکه‌ن.
3- که‌واته ئێستا ئێوه ئه‌م بڕیاره‌تان له‌سه‌ر بنچینه‌ی هه‌لومه‌رجی (ئه‌فغانستان)دا. که وابوو پرۆسه‌ی ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه چۆن به‌ڕیوه چوو؟
سه‌رۆک ئۆباما: ڕاستیه‌که‌ی، خۆت ده‌زانیت که ئه‌مه بریتی بوو له باس و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ په‌تره‌یه‌س و سه‌رکرده‌کانی تر (له مه‌یدانی شه‌ڕ)، هه‌روه‌ها پرس و ڕاوێژکاری له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئه‌فغانستان وه‌به‌ر چاو گیرا. یه‌کێک له مه‌سه‌له سه‌ره‌کیـیه‌کان ئه‌وه‌یه مسۆگه‌ر بکرێت که ئێمه هاوسه‌نگیـیه‌کی دروست ڕابگرین، ماوه بده‌ین گه‌لی ئه‌فغانستان بزانێت که ئێمه ئه‌فغانستانێکی (سه‌ربه‌خۆمان) ده‌وێت که ئاسایشی دابین کرابێت، ئێمه ده‌زانین هه‌رچه‌ند به‌رپرسیارێتی ئه‌فغانستان زیاتر بێت، له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو که‌س دایه، به‌ڵام هه‌روه‌ها مسۆگه‌ری ده‌که‌ین ئێمه زۆر په‌له‌په‌ل نه‌که‌ین که ببێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی جارێکی تر بکه‌ونه‌وه دۆخی جاران. وه به‌ڕای من، ئه‌و ژماره‌یه‌ی ئێمه دیارمان کردووه هاوسه‌نگی دروست ده‌کات واته له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی قۆناغ به قۆناغ ده‌گونجێت که ڕیگامان پێ ده‌دات هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌فغانه‌کان پێک بهێنین، به‌ڵام له‌بیر‌ت بێت که له پێشترێ وه ئه‌فغانی واش هه‌بوونه که ڕۆژانه به‌شداری شه‌ڕه‌که‌یان کردووه، ئه‌و ئه‌فغانیانه‌ی له پێناو ووڵاتیان، له پێناو ئازادیان وه له پێناو که‌رامه‌تیان گیانیان به‌خت کردووه. ئه‌وه‌ی ده‌بێت ئێمه مسۆگه‌ری بکه‌ین ئه‌وه‌یه هاوپه‌یمانێکی چاک بین له‌و پرۆسه‌یه‌دا، به‌ڵام ئێمه هه‌روه‌ها ده‌خوازین ئه‌م په‌یامه بده‌ین به گه‌لی ئه‌فغانستان،" ئه‌مه ووڵاتی ئێوه‌یه، له کۆتاییدا ئێوه به‌رپرسیاره‌تیه‌کان ده‌گرنه ئه‌ستۆ."
4- ئێوه باسی حکومه‌تی ئه‌فغانستانتان کرد، سه‌رۆک کارزایی ڕه‌خنه‌ی زۆری له ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ گرتووه. ئایا ئێوه بێزار بوون به هۆی ئه‌م تێبینیانه، وه هه‌روه‌ها ئه‌و (کارزایی) چ جۆره هاوپه‌یمانێک بووه؟
سه‌رۆک ئۆباما: ڕاستیه‌که‌ی، به گشتی وه به‌ڕای من سه‌رۆک کارزایی هه‌مان به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیجی هه‌یه که ئێمه هه‌مانه، ئه‌ویش حکومه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ و به ئاسایشی ئه‌فغانستانه که بتوانێت چاره‌نووسی خۆی دیار بکات وه کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به گشتی وه ئه‌مه‌ریکا به تایبه‌تی وه‌ک هاوپه‌یمانی به‌هێز ببینێت که بتوا‌نن پشتیوانی له ئاوات و ئامانجه‌کانی ئه‌فغانه‌کان بکه‌ن. ئاشکرایه گرژی دروست ده‌بێت له باری سه‌ختدا که له‌وێ ژماره‌یه‌کی زۆر سه‌ربازی بێگانه له ناو ووڵاتێکدا بن. هه‌روه‌ک ده‌زانیت کاتی ئاوا هه‌بووه که به هۆی تاکتیکی ڕۆژانه گرژی دروست ده‌بیت به‌ڵام به گشتی به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه دایه مسۆگه‌ر بکرێت ئه‌فغانستان نه‌بێته حه‌شارگه بۆ تێرۆریستان، هه‌روه‌ها (مسۆگه‌ر بکرێت) ڕێزی ده‌ستوری ئه‌فغانستان ده‌گیرێت. ئه‌و ئه‌رک و پابه‌ند بوونانه‌ی (کارزایی) وه‌ئه‌ستۆی خۆی گرتوون ئه‌وانه‌ن که به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ئێمه به به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکای ده‌زانین یه‌ک ده‌گرنه‌وه.
5- ئێمه باسی هاپه‌یمانانی ئه‌وروپاییمان و ناتۆمان کرد، هه‌روه‌ک ده‌زانن، له ئه‌وروپا نیگه‌رانی و بێزاری له‌مه‌ڕ شه‌ڕ هه‌یه. ئایا ئێوه هه‌ست به هه‌مان بێزاری له‌مه‌ر شه‌ڕ لێره ده‌که‌ن وه ئێوه چی ده‌که‌ن بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م جۆره نیگه‌رانیانه؟
سه‌رۆک ئۆباما: هیچ گومانی تێدا نیـیه که پاش نیزیکه‌ی 10 ساڵ شه‌ڕ له ئه‌فغانستان، ژماره‌ی کوژراوان و ئه‌و پاره‌یه‌ی خه‌رج کراوه خه‌ڵکه‌که ماندوو و بێزار ده‌کات. هه‌واڵی خۆش ئه‌وه‌یه که ئێمه له هه‌ڵوێستێکی به هێزه‌وه ده‌ست له‌م گواستنه‌وه‌یه ده‌دین له ئاکام زیادکردنی ژماره‌ی هێزه‌کان، له‌به‌ر ئه‌و ڕاستیه که ئێمه توانیمان باڵاده‌ستی تاڵیبان تێک بشکێنین، له‌به‌ر ده‌ستکه‌وته‌کانی ئاسایش، هه‌روه‌ها پێشکه‌وتنی هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانستان. به‌ڕای من هه‌م گه‌لی ئه‌مه‌ریکا وه هه‌م ته‌واوی هاوپه‌یمانانمان که من قسه‌م له‌گه‌ڵ کردون ده‌خوازه‌ن مسۆگه‌ری بکه‌ن ئێمه ئه‌و کاره ته‌واو بکه‌ین وه ووڵاتێکی به ئاسایش بدینه ده‌ست ئه‌فغانه‌کان که بتوا‌نن بیپارێزن، به‌ڵام ئێمه هه‌روه‌ها ده‌خوازین ئه‌مه به شێوه‌یه‌کی هاوکاری کردن بکرێت که ڕێزی قانونی ئه‌فغانستان و ئاسایشی ئه‌فغانستان بگیرێت، به‌ڵام هه‌روه‌ها ده‌خوازین مسۆگه‌ری بکه‌ین که ئێمه ده‌ست له ئامانجێکی حیسابی زۆرمان له‌سه‌ر کردووه هه‌ڵنا‌گرین.
6- ئێوه پێتان وانیه هه‌ندێک لایه‌نی گه‌لی ئه‌فغانستان ئه‌وه به واز لێ هێنان ببینن؟
سه‌رۆک ئۆباما: من پێم وانیه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ،له بیره‌ت بیت، ئیمه باسی 10،000 هێز تا کۆتایی ئه‌مساڵ و 23،000 تر تا کۆتایی هاوینی داهاتوو ده‌که‌ین ، هێشتاش 68،000 هێزی تری ئه‌مه‌ریکا له‌وێ ده‌بن، له‌گه‌ڵ ته‌واوی هێزی هاوپه‌یمانان، هێشتاش هێزی به‌رچاو له‌وێ ده‌مێنـنه‌وه، به‌ڵام په‌یامه‌که ئه‌وه‌یه ئه‌فغانه‌کان هێدی هێدی به‌رپرسیارێتی زیاتر وه‌ستۆ خۆیان ده‌گرن.
7- هه‌روه‌ک ده‌زانن ، ئاش بوونه‌وه وشه‌یه‌که له ئه‌فغانستان به‌کار ده‌هێندرێت، ئێوه چۆن باسی ئاشته‌وایی ده‌که‌ن، ڕۆڵی ئه‌مه‌ریکا له‌م پرۆسه‌یه‌دا چیـیه؟ وه ئایا (ئه‌مه‌ریکا) پشتیوانی له گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ به‌لای که‌م هه‌ندێک لایه‌نی ناو تاڵیبان ده‌کات؟
سه‌رۆک ئۆباما: ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامی گوتومانه ئه‌وه‌یه که ده‌بێت ڕێککه‌وتنێکی سیاسی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی ڕاسته‌قینه بێته دی. به‌ڵام مه‌رجه‌کانی ئه‌م جۆره ڕێککه‌وتنه سیاسیه گرنگن، ئێمه زۆر ڕوون و ئاشکرا بوینه له دیارکردنی پێواره‌کاندا. ئێمه به ئه‌فغانه‌کانیش ده‌ڵێن(بیکه‌ن) وه هه‌روه‌ها خۆشمان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێک ده‌که‌ین، به‌ڵام ده‌بێت په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده بپچڕێنن، ئه‌وان ده‌بێت به‌ڵێن بده‌ن پابه‌ندی ده‌ستوری ئه‌فغانستان ده‌بن، وه ده‌بێت ده‌ست له توندوتیژی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌ڵگرن. ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌م هه‌نگاوانه هه‌ڵیه‌نن، من پێموایه شیانێکی به‌هێز هه‌یه جۆره ڕێککه‌وتنێکی سیاسی بێته دی که سه‌ر‌ئه‌نجام کارێکی وا‌بکات ئه‌فغانه‌کان له پاش 30 ساڵ شه‌ڕ به (ئاشتی) بژین، به‌ڵام کرنگه هه‌وڵه‌کانی له‌شکری ئێمه به‌رده‌وام پشتیوانی له‌و هه‌وڵه سیاسیانه بکه‌ن، به‌و مانایه که تاڵیبان و لایه‌نی تر بزانن ئه‌وان ناتوانن خۆ له‌به‌ر ئێمه بگرن، (وه بزانن) ئێمه له هه‌ڵوێستێکی وادا ده‌بین بتوانین گوشاریان بخه‌ینه‌سه‌ر تا مسۆگه‌ری بکه‌ین ئه‌وان دێنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ به به‌ڵێنی ڕێزگرتن له ده‌ستوری ئه‌فغانستان.
8- به ناچاری کاتێک مرۆڤ باسی باری ئه‌فغانستان ده‌کات، باسی باری پاکستانیش ده‌کات. ئێستا که ئێمه ده‌ستمان به ده‌رچوون له ئه‌فغانستان کردووه، ئایا ئێستا سه‌رنج ده‌گۆڕدرێته سه‌ر پاکستان؟
سه‌رۆک ئۆباما: به‌ڕای من، پێم وایه دوو ساڵ له‌وه‌پێش سه‌رنجه‌که گۆڕا سه‌ر پاکستان. ئێوه ده‌بێت وه‌ک گرفتێکی هاوشێوه سه‌یری ئه‌فغانستان و پاکستان بکه‌ن. ناوچه‌یه‌کی سنووری، که تێدا لایه‌نی توندڕه‌و کۆنتڕۆڵیان گرتۆته ده‌ست و په‌ناگه‌یان داوه‌ته ئه‌لقاعیده تا له‌وێڕا ده‌ست له هێرشان بۆ ناو ئه‌فغانستان، بۆ ناو پاکستان وه له سه‌رتانسه‌ری جیهان بده‌ن. ئێمه هه‌وڵمان داوه هاوکاری له‌گه‌ڵ پاکستان بکه‌ین. ئاشکرایه، ئه‌مه‌ش گرژی خۆڵقاندووه، به‌ڵام به‌گشتی پاکستان هاوکاری ئێمه‌ی کردووه له بواری هه‌وڵه‌کان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری، وه لێدانی ئامانجه‌کانی گرنگ له ناو پاکستان. ئێمه پێمان وایه هیچ ووڵاتێک به ڕاده‌ی پاکستان له ده‌ست هێرشی تێرۆریستی زیانی نه‌دیووه. بۆیه ئه‌مه به ته‌واوه‌تی له به‌رژه‌وندی خۆیان دایه. ئێمه پێمان وایه پاکستان ڕۆڵێکی ڕه‌وای هه‌یه بیبینێت له پرۆسه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌دا. پاکستان نه‌ک ته‌نیا ئه‌رکی له‌سه‌ر شانه، به‌ڵکو من پێم وایه به‌رژه‌وه‌ندی قووڵی هه‌یه بۆ هه‌ڵسوکه‌وتکردن له‌گه‌ڵ لایه‌نی تێرۆریست که هێشتاش له ناو خاکیاندا‌ن.
9- به‌ڵام زۆر ئاشکرایه په‌یوه‌ندی نێوان وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و پاکستان ساردبوونه‌ته‌وه. ئێوه به نیازه‌ن به چ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندیه ئاڵۆزه‌کان نێوان ئیسلام ئاباد و واشنتن دوروست بکه‌نه‌وه؟
سه‌رۆک ئۆباما: به ڕای من به تێپه‌ڕبوونی زه‌مان په‌یوه‌ندیه‌کان ڕاستگۆیانه‌تر بوونه. که ئه‌وه‌ش هه‌ندێک جیاوازی ده‌خه‌نه ڕوو که ڕاسته‌قینه‌ن. ئاشکرایه، کرداری کوشتنی بن لادن گرژی زیاتریشی خوڵقاند، به‌ڵام من هه‌میشه له‌گه‌ڵ پاکستان ڕاشکاو بووم که ئه‌گه‌ر ئێمه جارێک ئه‌و(بن لادن) بدۆزینه‌وه وه ده‌رفه‌تمان بۆ بڕه‌خسێت، که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرین. ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین ئه‌گه‌ر پاکستان له‌وه تێـبگات که هه‌ڕه‌شه له سه‌ر سه‌روه‌ری له لایه‌ن توندڕه‌وه‌کانی ناوه‌وه‌ی دێت، هیچ هۆکارێک نابیندرێت بۆچی ناتوانین هاوکاری بکه‌ین تا مسۆگه‌ر بکرێت به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی ئاسایشی ئه‌مه‌ریکا، به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی ئاسایشی پاکستان، به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانستان پێکه‌وه بپارێزرێن.
10- ئایا پێتان وایه ده‌بێت پاکستان ڕۆڵی گه‌وره‌تر بگێڕێت به دژی تێرۆریزم؟
سه‌رۆک ئۆباما: به ڕای من پاکستان هه‌میشه تێرۆریزمی وه‌ک گرفتی لایه‌نێکی تر دیوه ، یانیش هه‌ندێک لایه‌نی تاڵیبانی وه‌ک ئامێرێک دیتووه بۆ هێشتنه‌وه‌ی نفوزی له ئه‌فغانستان. ئه‌وه‌ی ئێمه پێشنیازمان به پاکستان کردووه ئه‌وه‌یه نه‌ک ته‌نیا تێرۆریزم له هه‌ر وڵاتێکی تر زیاتر هه‌ڕه‌شه له پاکستان ده‌کات، نه‌ک ته‌نیا په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ دراوسێکانی وه هه‌روه‌ها هه‌واڵانی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا ناخۆش ده‌کات، به‌ڵکو ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئه‌فغانستان بێت که به‌رهه‌م هێنه‌ر بێت، هیچ هۆیه‌ک نیـیه بۆ ئه‌وان تاڵیبان وه‌ک ئامێرێک به‌دژی ئه‌فغانستان ببینن. له‌بری ئه‌وه، ئه‌وان ده‌بێت حکومه‌تی ئه‌فغانستان وه‌ک هاوپه‌یمانێک ببینن که ده‌توانن کاری له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.
11- بگه‌رێنه‌وه بۆ سه‌ر باری ئه‌فغانستان، ئایا له‌و باوه‌ڕه‌دان که هاوپه‌یمانانی ئه‌وروپایی ده‌بێت شتی له‌وه زیاتر بکه‌ن، چونکه هه‌روه‌ک ئێوه ده‌زانن، وه‌زیری به‌رگری گه‌یتس به تایبه‌تی له چه‌ند هه‌فته‌کانی ڕابردوو ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆری له‌وه‌ی ئه‌وروپاییه‌کان و ناتۆ دیکه‌ن گرتووه. ئایا ده‌توانن یاخود ده‌بێت ده‌ست له کاری زیاتر بده‌ن؟
سه‌رۆک ئۆباما: به‌ڕای من ئه‌و خۆبه‌ختکردنانه‌ی هاوپه‌یمانانی ئه‌وروپاییمان له ئه‌فغانستان کردوویانه یه‌کجار زۆر گرنگن. ئه‌گه‌ر بڕوانیه ژماره‌ی هێزه‌کانی به‌ریتانیا که قوربانیه‌کی زۆریان داوه، ئه‌گه‌ر بڕوانینه فه‌ڕه‌نسه‌ویـیه‌کان، ئیتالیه‌کان، هوڵه‌ندیه‌کان، هه‌ر هه‌موویان ژماره‌یه‌کی زۆر قوربانیان داوه. ئه‌گه‌ر بڕوانیه ژماره‌یه‌کی زۆر ووڵاتانی ئه‌وروپای ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵات که ژماره‌یه‌کی به‌رچاویان هه‌یه، به هه‌ندێک شێوه، له توانی له‌شکری خۆیان زیاتر ئه‌رکیان گرتۆته ئه‌ستۆ. ئێمه زۆر سه‌رسامین به‌وه‌ی توانیویانه بیکه‌ن. (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا)، ئه‌وه‌ی من پێموایه ڕاسته، ئه‌وه‌یه پرسیاری گه‌وره‌تر هه‌ن، به‌ره‌و کوێ ده‌ڕۆین له‌گه‌ڵ چۆن ناتۆ ڕۆڵی په‌ره ده‌ستێنێت وه ئێمه هه‌موومان هه‌ست به گوشاری به‌رچاو له‌سه‌ر بودجه‌ی له‌شکریمان ده‌که‌ین. به‌ڕای من وه‌زیر گه‌یتس که‌متر مه‌به‌ستی به‌شداری ئه‌وروپا له ئه‌فغانستان بوو، که له ڕاستیدا زۆر به‌هێزو به‌رده‌وام بووه، به‌ڵکو له کاتێک باسی کرداره‌کانی پاشه‌ڕۆژ و توانای پاشه‌ڕۆژ ده‌که‌ین، ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌وروپا تێده‌گات که ده‌بێت هاوپه‌یمانێکی ته‌واو له گه‌ڵ ئێمه بێت له کرداره‌کانی ناتۆدا؟
12- ئێوه باسی بودجه‌ی له‌شکرتان کرد، من دڵنیام یه‌کێک له‌و شتانه‌ی خستویانه‌ته به‌رچاوتان بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کان، خه‌رجی شه‌ڕه‌که‌یه. پرسیارێکی فه‌راوانتر ئه‌وه‌یه باشه تا چ ڕاده‌یه‌ک قه‌یرانی دراوی ئێستا ، کاریگه‌ری به‌سه‌ر ڕێبازی ده‌ره‌وتان هه‌یه له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێت چی بکات و چی نه‌کات؟
سه‌رۆک ئۆباما: : ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ( ئه‌م بڕیارانه) له‌سه‌ر بنه‌مای لێکدانه‌وه‌ی بودجه نه‌بوون. به‌ڵکو له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕێبازێک بوون که من 18 مانگ له‌مه‌وبه‌ر دیارم کردبوو، من ویستم مسۆگه‌ری بکه‌م که پێڕه‌ویمان لێکردووه، چونکه من به‌ڵێنێکم به گه‌لی ئه‌مه‌ریکا دا که زیادکردنی ژماره‌ی هێزه‌کان ته‌نیا بۆ ماوه‌ی 18 تا 24 مانگ بوو. یه‌که‌م وه له هه‌مووی گرنگتر، له‌سه‌ر بنه‌مای لێکدانه‌وه‌یه‌کی ستراتێجی بوو که تاکه ڕێگا بۆ ئێمه به‌مه‌به‌ستی دابینکردنی ئاسایشی ئه‌فغانستان بۆ درێژده‌م، ئه‌وه‌یه مسۆگه‌ر بکرێت ئه‌فغانه‌کان توانایان هه‌یه وه ئێمه ناتوانین پاسه‌و‌انی گونده‌کان بکه‌ین یان شه‌قامه‌کانیان بپارێزین. له کۆتاییدا ئه‌فغانه‌کان ده‌بێت ئه‌و کاره بکه‌ن، ئه‌وه‌ی هیچ گومانی تێدا نیـیه ڕاسته، ئه‌وه‌یه که ئه‌مه‌ریکا خه‌رجێکی دراوی زۆری کێشاوه، نه‌ک هه‌ر له شه‌ڕی ئه‌فغانستان به‌ڵکو له شه‌ڕی عێراقیش. یه‌کێک له‌و شتانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکایه‌کان باسم کردووه سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کان، ئه‌وه‌یه که توانای ئێمه، هێزمان، هه‌میشه یه‌که‌م وه له هه‌مووی گرنگتر له‌سه‌ر بنه‌مای توانای ئابوری و ئاسوده‌ییمان بووه. ئێمه ده‌بێت لێکدانه‌وه‌ی چاکترو ووردترمان هه‌بێت سه‌باره‌ت به وه‌ی چۆن هێزمان ده‌نوێنین. ئه‌وه ستراتێجیه‌کی دوروسته، بۆ ئاسایشی نیشتیمانیمان چاکه. هه‌روه‌ها بۆ بودجه‌مانیش باشه.