Accessibility links

لەسەر ماسکی جۆری N95 ژمارەیەک پەرستیار لە ئەمەریکا لە کارەکانیان ڕاگیران


10 پەرستیار لە نەخۆشخانەیەک لە سانتا مۆنیکای ویلایەتی کالیفۆرنیا لە کارەکانیان راگیران دوای ئەوەی ئامادەنەبوون خزمەتی ئەو نەخۆشانە بکەن کە تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بوون، ئەمەش بەهۆی دابینەکردنی ماسکی جۆریN95بۆیان.

مـایک گولیک کە یەکێکە لەو پەرستیارانە، دەڵێت بڕیارەکەیان دڵتەزێنە، بەڵام ناچاربوو هەڵوێست وەربگرێت دوای ئەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ یەکێک لە هاوپیشەکانی ، پـۆزەتیڤ دەرچوو. هاوکات پەرستیارانی دیکە ناڕەزاییان دەربڕی و گوتیان بەهۆی نەبوونی ئامێر و پـێداویستیـیەکانی خۆپاراستن لە نەخۆشخانەکە بووە.

لەو نەخۆشخانەیەدا 10 پەرستیار ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا پۆزەرتیڤ دەرچووە .پەرستیار " مایک گولیک" لە پەرۆشی ئەوەدا بووە کاتێک دەچێتەوە ماڵەوە ڤایرۆسەکە بۆ هاوسەر و کچە تەمەن دوو ساڵانەکەی نەگوێزێتەوە.

بەڵام بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانەکە دەڵێن بەکارهێنانی ئەو جۆرە ماسکە پێویست ناکات و بۆ پەرستیارانیان دابین نەکردوە.

سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پـرێس

XS
SM
MD
LG