Accessibility links

نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: دەست تێوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکاندا جەنگە


نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی وتی دەست تێوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا مانای جەنگە.

دەزگاکانی هەواڵگری ئەمەریکا گەیشتنە ئەو دەرەنجامەی کە ڕوسیا تۆڕە ئەلیکترۆنییەکانی بەکارهێناوە لە هەوڵیدا بۆ یارمەتیدانی سەرۆک دانۆڵد ترامپ بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا، کرێملنیش ئەوە ڕەت دەکاتەوە.

هەیڵی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمەریکا مادلین ئۆڵبرایت و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی پێشووی ئەمەریکا کۆندۆلیزا ڕایزدا وتی " دەبێت هەڵوێستێکی توند وەربگرین و پێویستە لەسەرمان بەرپرسیارێتی ئەوە بخەینە ئەستۆی ئەوان."

وتیشی " کاتێک وڵاتێک دەست وەردەداتە هەڵبژاردنەکانی وڵاتێکی ترەوە ئەوە مانای جەنگە. بەڕاستی ئەوە وایە چونکە دڵنیا دەبنەوە لەوەی دیموکراسییەت بەوشێوەیە دەڕوات کە خەڵک دەیەوێت.. ئەمە چەکی ئەوانە کە هەڵیانبژاردووە و دەبێت بەرەنگاری ببینەوە."

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG