Accessibility links

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل دەڵێت دژایەتی هەر سزایەک دەکات بۆ سەر یەکەکانی سوپای وڵاتەکەی


 سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو
سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو

ڕۆژی یەکشەممە سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو وتی دژایەتی هەر سزایەک دەکات کە بسەپێندرێت بەسەر یەکە سەربازییەکانی ئیسڕائیلدا، ئەوەش دوای ئەوەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاوییان کردەوە کە ئەمەریکا پلانی داناوە هەنگاوێکی لەوشێوەیە دژی یەکەیەکی سوپای ئیسڕائیل بگرێتەبەر بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە.

ڕۆژی شەممە ماڵپەڕی هەواڵی ئاکسیۆس بڵاویکردەوە واشنتن پلانی داناوە سزا بەسەر یەکەی نەتزا یەهودای هێزەکانی بەرگری ئیسڕائیلدا بسەپێنێت کە لە کەناری ڕۆژئاوا کارییان کردووە. سوپای ئیسڕائیل وتی ئاگادار نیە هیچ ڕێوشوێنێک گیرابێتەبەر.

نەتانیاهو لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەگەر هەر کەسێک پێی وابێت دەتوانێت سزا بەسەر یەکەیەکی هێزەکانی بەرگری ئیسڕائیلدا بسەپێنێت، ئەوا من بە تەواویی هێزمەوە دژایەتی دەکەم."

سوپای ئیسڕائیل وتی یەکەی نەتزا یەهودا یەکەیەکی شەڕکەری چالاکە و بەپێی بنچینەکانی یاسای نێودەوڵەتی شەڕ دەکات.

سوپا وتی " دوای بڵاوکراوەکان سەبارەت بە سزا دژی یەکەکە، هێزەکانی بەرگری ئیسڕائیل ئاگاداری ئەو بابەتە نین. ئەگەر بڕیارێک لەوبارەیەوە بدرێت ئەوا پێداچووونەوەی پێدا دەکرێت. هێزەکانی بەرگری ئیسڕائیل کاردەکەن و بەردەوام دەبن لە کارکردن بۆ لێکۆڵینەوە لە هەر ڕووداوێکی نائاسایی، بە شێوازێکی کرداریی و بەپێی یاسا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG