سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو ئەندامێکی باڵای حکومەتەکەی کە تۆماری تاوانی هەبووە دوورخستەوە، ئەوەش وەکو پابەندبوونێک بە فەرمانێکی دادگای باڵای ئیسڕائیلەوە، سەرەڕای ئەوەی نەتانیاهو هەوڵ دەدات چاکسازییەک بکات لە سیستمی دادوەری وڵاتەکەدا کە دەسەڵاتی دادگای باڵا لاواز دەکات.
بەپێی نوسراوێکی فەڕمی، نەتانیاهو بە ئارییە دێری وتووە کە لە دانیشتنی هەفتانەی کابینەکەیدا لە پۆستی وەزارەتەکانی ناوخۆ و تەندروستی دووری دەخاتەوە.
هەفتەی ڕابردوو دادگای باڵای ئیسڕائیل فەرمانی بە نەتانیاهو کرد دێری دووربخاتەوە، هۆکارەکەشی گەڕاندۆتەوە بۆ ئەوەی لە ساڵی 2022 دا دێری بە تۆمەتی ساختەکاریکردن لە باجدا تۆمەتبار کراوە.
نەتانیاهو لە بەیاننامەیەکدا وتی بڕیارەکە سەبارەت بە دێری " جێی داخە " و " لەگەڵ خواستی گشتیدا ناگونجێت."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز