Accessibility links

نەتانیاهو: ئیسڕائیل گرێبەستێکی بۆ کڕینی ملیۆنان ژەمە ڤاکسینی فایزەر واژۆ کردووە


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو
سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو وتی ئیسڕائیل گرێبەستێکی بۆ کڕینی ملیۆنان ژەمە ڤاکسینی فایزەری دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای واژۆ کردووە.

نەتانیاهو لە بەیاننامەیەکدا وتی ڤاکسینە نوێیەکان گونجاو دەبن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ جۆرە نوێیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

وتیشی هیوادارە گرێبەستێکی هاوشێوەش بۆ کڕینی ڤاکسینی مۆدێرنا واژۆ بکات.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا " ئەمە مانەی ئەوەیە بەمزووانە ڤاکسینی تەواومان لەبەردەستدا دەبێت بۆ سەرجەم منداڵ و پێگەیشتووان."

نزیکەی لە سەدا 81ی ئەو هاوڵاتیانەی تەمەنیان لە سەروو 16 ساڵەوەیە لە ئیسڕائیل هەردوو ژەمە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە، هەروەها ڕێژەی توشبوانیش بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و چارەسەرکردنیان لە نەخۆشخانەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG