Accessibility links

ناتۆ لە پۆڵەندا هێز بڵاودەکاتەوە بۆ ڕووبەڕووبونەوە لە ئەگەری بوونی هەر هەڕەشەیەکی ڕوسی


پۆڵەندا بەخێرهاتنی کۆمەڵێک سەربازی ئەمەریکی کرد لەنێو کۆمەڵێک هێزی جیا جیای وڵاتاندا لە ناوچەی بەڵتیق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری بوونی هەر هەڕەشەیەکی ڕوسی.

وا بڕیارە زیاتر لە 1100 سەرباز بڵاوبکرێنەوە، 900سەربازی ئەمەریکی و 150سەربازی بەریتانی و 120سەربازی ڕۆمانی لە ناوچەی ئۆرزیز کە دەکەوێتە 57 کیۆمەتر باشووری جێب کالینینجرادی روسی لەسەر دەریای بەڵتیق کە لەوێ مۆسکۆ جۆرە موشەکێکی بڵاوکردۆتەوە کە دەتوانێت دەری تۆمی ئەتۆمی هەڵبگرێت و سیستمی ئێس-400 موشەکی لەسەرە بۆ بەرگری ئاسمانی

هەروەها هەتاکوو مانگی شەش سێ پێکهاتەی سەربازی تر بڵاوبکاتەوە لە هەمان ناوچەدا.

جەنەڕاڵ کۆرتیس سکاباروتی سەرکردەی هێزەکانی ناتۆ لە ئەوروپا لە میانەی ئاهەنگی بەخێرهاتنی هێزەکاندا لە ئۆرزیز کە دەکەوێتە 220 کیلۆمەتر باکووری ڕۆژهەڵاتی وارشۆ وتی " بڵاوکردنەوەی ئەو سەربازانە لە پۆڵەندا بە ئاشکرا دەریدەخات کە ناتۆ پابەندە و ڕووبەڕووی هەر هەڕەشەیەک دەبێتەوە."

شایەنی باسە پۆڵەندا ماوەیەکی زۆرە داوا دەکات هێز بڵاوبکرێتەوە لە ناوچەکەدا دوای ئەوەی ڕەفتارەکانی ڕوسیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتەوە بێزاری کردووە.

سەرۆکی پۆڵەندا ئەندرێیە دودا بڵاوکردنەوەی هێزەکانی بە زۆر باش ناودێرکرد و وتی ئەوە ساتێکی مێژووییە و چەند نەوەیەکی زۆر چاوەڕێی ئەمەیان کردووە.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG