Accessibility links

ستۆڵتنبێرگ: پێشڕەوی ئۆکرانیا لە لیمان دەریدەخات کە ئۆکرانیا دەتوانێت هێزەکانی ڕووسیا دووربخاتەوە


سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ
سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ

سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ دەڵێت گرتنی شارێکی نێو ئەو ناوچانەی ئۆکرانیا کە ڕووسیا دەڵێت لکاندوونی بە ڕووسیاوە لەلایەن ئۆکرانیاوە دەریدەخات کە ئۆکرانییەکان بەرەوپێشەوە چوون و دەتوانن هێزەکانی ڕووسیا دووربخەنەوە.

ستۆڵتنبێرگ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پڕۆگرامی Meet the press ی کەناڵی ئێن بی سیدا گوتی " بینیمان کە ئەوان لە توانایاندا هەیە شارێکی نوێ بگرن، لیمان، ئەوەش دەریدەخات کە ئۆکرانییەکان بەرەوپێشەوە چوون و بەهۆی بوێری و ئازایەتی و تواناکانیان و هەروەها بەهۆی ئەو چەکە پێشکەوتووانەشەوە کە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی دیکە پێیان داوە، دەتوانن هێزەکانی ڕووسیا دووربخەنەوە."

ستۆڵتنبێرگ گوتی باشترین ڕێگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاگەیاندنەکەی ڕووسیا بۆ لکاندنی چەند هەرێمەکەی ئۆکرانیا بە ڕووسیاوە ، بەردەوامیدانە بە پشتیوانییەکان لە حکومەتی کیێڤ.

کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بە داواکەی ئۆکرانیا بۆ بوون بە ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا، ستۆڵتنبێرگ وتی " هەر بڕیارێک لەسەر ئەندامێتی دەبێت لەلایەن 30 وڵاتەکەی هاوپەیمانێتییەکەوە پەسەند بکرێت و ئینجا ئەو جۆرە بڕیارە بدرێت."

سەبارەت بە دزەکردنی گازیش لە بۆری` نۆرد ستریمی گواستنەوەی گازی ڕووسیا بۆ ئەوروپا، گوتی پشتیوانی لە لێکۆڵینەوەکان دەکات سەبارەت بەو کارە تێکدەرانەیەی کە بووەتە هۆی دزەکردنی گاز لە بۆرییەکەدا.

گوتیشی " هەر هێرشێکی بە مەبەست بۆ سەر ژێرخانە هەستیارەکانی ناتۆ ڕووبەڕووی وەڵامێکی توند و یەکگرتوو دەبێتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG