Accessibility links

ئۆکرانیا: هێزەکانی ئۆکرانیا هەزاران سەربازی ڕووسییان لە لیمان گەمارۆ داوە


وتەبێژی سوپای ئۆکرانیا دەڵێت ئۆکرانیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا گەمارۆی هەزاران سەربازی ڕووسییایان داوە لە شارۆچکەی لیمانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا، ناوچەیەک کە زۆر گرنگە بۆ ڕووسیا.

گرتنی شارۆچکەکە کە ڕووسیا وەکو ناوچەیەکی سەرەکی بۆ کارە لۆجیستیکییەکان و گواستنەوە بەکاریهێناوە بۆ پشتیوانیکردن لە ئۆپەراسیۆنەکان لە باکووری هەرێمی دۆنێتسک، شکستێکی گەورەی دیکەی پلانەکانی کرێملن دەبێت بۆ گرتنی سەرانسەری هەرێمی دۆنباسی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

وتەبێژی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا سێرهێی چیریڤاتی گوتی " هێزەکانی ڕووسیا لە ناوچەی لیمان گەمارۆ دراون."

گوتیشی " لیمان گرنگە چونکە هەنگاوی دواترە بەرەو ئازادکردنی دۆنباسی ئۆکرانیا. دەرفەتێکە بۆ ڕۆیشتن بەرەو کرێمینا و سیڤیێرۆدۆنێتسک، هەروەها لە ڕووی دەروونیشەوە زۆر گرنگە."

گوتیشی هێزەکانی ڕووسیا لە لیمان نزیکەی 5000 بۆ 5500 سەرباز دەبن، بەڵام ژمارەی سەربازە گەمارۆ دراوەکان کەم بۆتەوە چونکە هەندێک لەو سەربازانەی کە ویستوویانە گەمارۆکە بشکێنن کوژراون.

ئاماژەی بەوەش کرد هێزەکانی ڕووسیا هەوڵی سەرنەکەوتوویان داوە بۆ شکاندنی گەمارۆکە.

گوتی " هەندێکیان خۆیان دەدەن بەدەستەوە، کوژراو و برینداری زۆرییان هەیە، بەڵام ئۆپەراسیۆنەکە هێشتا تەواو نەبووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG