Accessibility links

کاردانەوەی سیاسییەکانی ناوچەکە و ئەوانی دیکە لەسەر کوژرانی نەسڕوڵا سەرکردەی حزبوڵا


حەسەن نەسڕوڵا
حەسەن نەسڕوڵا

ئەمانەی خوارەوە کاردانەوەی سیاسییەکانی ناوچەکە و ئەوانی دیکەن لەسەر کوژرانی سەرکردەی حزبوڵا سەعید حەسەن نەسڕوڵا لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسڕائیلدا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی " ڕێگاکەی نەسڕوڵا بەردەوام دەبێت و ئامانجەکەی لە ئازادکردنی ئۆرشەلیمدا دەردەکەوێت."

سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینییەکان مەحمود عەباس

دەزگای هەواڵی فەلەستینییەکان وەفا بڵاویکردەوە عەباس پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی لوبنان و حزبوڵا کردووە. دەزگاکە وتی " سەرۆک پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی حکومەتی لوبنان و گەلی لوبنانی برا دەکات لەسەر کوژرانی هاووڵاتیانی سڤیل بەهۆی دوژمنکارییە بەردەوامەکەی ئیسڕائیلەوە."

حوسییەکانی یەمەن دەڵێن " شەهیدبوون هێزی قوربانی و سووربوون و بەردەوامی زیاتر دەکات."

سەرۆک وەزیری عێراق محەمەد شیاع سودانی

سودانی وتی کوشتنی نەسڕوڵا " ئارەزووە بێباکەکە دەردەخات بۆ فراوانکردنی ململانێکە لەسەر حسابی سەرجەم گەلانی ناوچەکە و ئاسایش و سەقامگیرییان."

سەرۆک ئەرکانی گشتی سوپای ئیسڕائیل هێرزی هالڤێلی

" نەسڕولا بەبێ جیاکاری هاووڵاتیانی سڤیلی ئیسڕائیلی دەکوشت و ئامانجی ئەوە بوو ئەم جەنگە بە لە ناوبردنی دەوڵەتی ئیسڕائیل کۆتایی پێبهێنێت. ئێمە دڵنیابووینەوە لەوەی کە ئەوە ڕوونەدات. لە ناومانبرد، بەردەوام دەبین لە بەهێزتر بوون. حزبوڵا لە سەرانسەری جیهاندا هاووڵاتیانی بێتاوانی کوشتووە، چەکەکانی لە ژێر ماڵی خێزانەکاندا شاردووەتەوە و ژن و منداڵانی کردووە بە قەڵغانی مرۆیی. وەکو چۆن پیشانمان داوە، ئێمە ڕێگە بەو مەترسییە نادەین لەسەر هاووڵاتییانمان. ئێمە سوورین لەسەر بەردەوامیدان بە لە ناوبردنی ڕێکخراوی تیرۆریستی حزبوڵا و بەردەوام بوون لە شەڕکردن."

کەسایەتی دیاری شیعەکانی عێراق موقتەدا سەدر

وتی وەکو " هاوەڵێکی لە مقاوەمەدا " دڵگرانە بە کوژرانی.

سیاسەتمەداری پێشەنگی کریستییانەکان لە لوبنان جیبران باسیل

وتی دڵگران بووە بە مردنی نەسڕوڵا و ئەوە لە دەستدانێکی گەورەیە و وتیشی ئێستا ساتێکی سەختە بۆ سەرجەم لوبنانییەکان. وتی " بە ڕووی ئیسڕائیلی دوژمندا، هیچ بژاردەیەکمان نیە جگە لەوەی پێکەوە بین وەکو لوبنانی."

سەرۆکی پێشووی لوبنان میشێل عون

عون لە بەیاننامەیەکدا کە دڵگرانی خۆی لەو بارەیەوە دەربڕی ئاماژەی بە " ئەو مەترسییانەدا کە وڵاتەکەمان ڕووبەڕوویان بووەتەوە بەهۆی دوژمنکارییە بەردەوامەکەی ئیسڕائیلەوە."

سەرۆک وەزیری پێشووی لوبنان سەعد ئەلحەریری

وتی " کوشتنی سەعید حەسەن نەسڕوڵا لوبنان و ناوچەکەی خستە نێو قۆناغێکی نوێی توندوتیژییەوە. ئەوە کارێکی ترسنۆکانەیە و بە تەواوەتی سەرکۆنەی دەکەین. داوا لە خودا دەکەم ڕەحم بە سەعید حەسەن نەسڕوڵا بکات و پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی خێزان و هاوەڵەکانی دەکەم. ئێمە زۆرجار ناکۆکیمان هەبوو لەگەڵ ئەو و پارتەکەیدا و چەند جارێکی کەمیش یەکترمان بینیوە، بەڵام لوبنان خێمەی هەمووانە. لەم ساتە زۆر سەختەدا یەکگرتووییمان بناغەمان دەبێت."

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان

ئەردۆغان سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمدواییانەی ئیسڕائیلی کرد لە لوبنان و وتی هێرشەکان لە چوارچێوەی سیاسەتی ئیسڕائیلدان بۆ " کۆمەڵکوژی و داگیرکاریی و لەشکرکێشی." ئەردۆغان لە پۆستێکدا لە ئێکس بەبێ ناوهێنانی نەسڕوڵا نوسیویەتی تورکیا لە پاڵ گەلی لوبنان و حکومەتی لوبناندا وەستاوە، هەروەها پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی ئەو کەسانە کرد کە لە هێرشەکانی ئیسڕائیلدا کوژراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG