ئەم لێدوانانەی کە دراون بۆ ڕۆیتەرز دوای کوژرانی سەرکردەی حزبوڵا حەسەن نەسڕوڵا بوون لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسڕائیلدا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان.
پڕۆفیسۆری حکومەت لە زانکۆی جیۆرجتاون لە قەتەڕ میهران کامراڤا دەڵێت " تێکەڵەیەک لە ترس و هەستکردن بە خۆشی، بەڵام خۆشییەکی شاراوە هەیە لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەدا، وەکو دەزانیت هیچ کام لە وڵاتە پارێزگارە عەرەبییەکان حەزییان بە حزبوڵا نەبووە، لە پایتەختەکانی وڵاتانی ناوچەکەدا جۆرە ترسێک هەیە لەسەر ئەوەی کە فراوانکردنی جەنگەکە لەلایەن نەتانیاهووە بە ڕاستی سەردەکەوێت، ئێستا لوبنانی هێناوەتە ناوەوە، هەروەها جۆرە حەسانەوەیەکیش هەیە لەسەر ئەوەی کە نەسڕوڵا نەماوە."
وتیشی " لە دیدی تارانەوە، تەنانەت کە ئەگەر خراپترین سیناریۆش ڕوویدا بێت، ئەوان هیچ ناکەن لە بارەیەوە. تاران ڕێبازێکی هەیە پێی دەوترێت ئارامی ستراتیژیی، بەهۆی ئەوەوە یارییەکی درێژخایەن دەکەن. پێم وایە ئەو ڕێبازە بەردەوام دەبێت. ئەوان دوو دڵن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسڕائیلدا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ."
شرۆڤەکاری سعودی شارەزا لە پەیوەندییەکانی نێوان کەنداو و ئیسڕائیل عەزیز ئەلغەشیان دەڵێت " ئاشکرایە کە هیچ خۆشەویستییەک نیە لە نێوان سعودیە و حزبوڵادا. سعودیە حزبوڵا وەکو کارەکتەرێکی تێکدەر لە ناوچەکە سەیر دەکات، لەبەرئەوە سعودییەکان بە شێوەیەکی کورتخایەن بیر ناکەنەوە. بەڵێ ڕەنگە ئەو نەمابێت، بەڵێ هیچ خۆشەویستییەک نیە لەو نەمانەدا لە دەستچووبێت، بەڵام سعودییەکان بە هەست بیر ناکەنەوە، ئەوان ژیرانە بیر دەکەنەوە. ئەوان ئێستا بیر لەوە دەکەنەوە ئەمە دەرەنجامی چی دەبێت لەسەر ناوچەکە. ڕەنگە بیریش لەوە بکەنەوە کە دەکرێت ئەمە چی دەرفەتێک دروست بکات. ڕاستییەکە ئەوەیە کە بە تێپەڕبوونی کات دەزانیت، پەرەسەندنێک هەبوون کە باوەڕییان پێناکرێت. ئێمە ئێستا شتێک دەبینین کە لەو باوەڕەدا نەبووین بیبینین."
عەبدوڵا بابود سەرۆکی توێژینەوەی بواری ئیسلامی لە زانکۆی واسیدا لە ژاپۆن دەڵێت " گومانم هەیە لەوەی ئێران وەڵام بداتەوە چونکە ئێران هێرشی زۆر گەورەتر و ئاشکراتر کرایە سەر خاکەکەی و ڕاستەوخۆ وەڵامی نەدایەوە. پێم وایە ئێران دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت خۆی لەوە بە دووربگرێت، ئەوان لەوە تێگەیشتوون کە نەتانیاهو دەیەوێت تێوەیان بگلێنێت، هەروەها ململانێیەکی کراوە یاخود جەنگێکی کراوەیان بداتێ لەگەڵ ئەمەریکادا."
موهەنەد حاجی ناوەندی کارنیجی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت " کوژرانی ( نەسڕوڵا ) دەکرێت چەند مانایەکی زۆری هەبێت. بە تایبەتی لەسەر ئەوەی چۆن گۆڕانکارییەکە لە ناو ڕێکخراوەکەدا ڕوودەدات. ڕەنگە بڕووخێت و ببێتە کەسێک کە نەناسراوە. بەڵام وەکو ڕێکخراوێک، بە شێوەیەکی بەرچاو لە ڕووی ناوبانگ و توانای سەربازیی و سەرکردایەتییەوە زیانی بەرکەوتووە و لاواز بووە. پێم وایە تواناکەی بۆ گەڕانەوە بۆ سەر پێی خۆی بە خێرایی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە."
وتی " ئەمە ڕێکخراوێکی گەورەیە. نەسڕوڵا تەنها هەموویان پێکەوە گرتبوو. ئەو چەسپی ڕێکخراوەکە بوو."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز