ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێـکه‌وتی 19 ی مانگی نۆ له ویلایه‌تی ڤێرجینیای ته‌نیشت واشـنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریکا کۆڕێـک سـازکرا به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 18 سـاڵ به‌سه‌ر تیرۆرکردنی سـادق شه‌ره‌فکه‌ندی سـکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی کوردسـتانی ئێران له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێـکی له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا له 17 ی نۆی سـاڵی 1992 دا .
له میانه‌ی کۆڕه‌که‌دا باس له ژیان و کار و تیرۆرکردنی سـادق شه‌ره‌فکه‌ندی کرا و هه‌روه‌ها چه‌ندین وتاریش خوێندرانه‌وه.
هاوکارمان کاوه کرمانج ئاماده‌ی کۆڕه‌که بوو و ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:36 خوله‌كه.