Accessibility links

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا داوا لە خەڵک دەکات لە ماڵەوە کارەکانیان ئەنجام بدەن


ڕۆژنامەی تێلیگرافی بەڕیتانی ئاماژەی بەوەدا سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن ڕۆژی سێشەممە داوا لە بەڕیتانیەکان دەکات ئەگەر بتوانن لە ماڵەوە کارەکانیان ئەنجام بدەن تاوەکو یارمەتی بدەن لە کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

تێلیگراف لە زاری دوو سەرچاوەوە بڵاویکردەوە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن بە ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکەی وتووە " ئەگەر ئێستا بجوڵێین ئەوا مانای ئەوەیە دواتر پێویست ناکات ڕێوشوێنی توندتر بگرینەبەر."

بەپێی ئۆفیس و وەزیرەکانی حکومەتی بەڕیتانیا، لە ئێستادا لە کاتێکدا ملیۆنان خەڵک لە بەڕیتانیا ڕێوشوێنێک لە ڕێوشوێنەکانی پەتای کۆرۆنایان بەسەردا سەپێندراوە، جۆنسن ڕێوشوێنەکان لە بەڕیتانیا توندتر دەکاتەوە و قەدەغەکردنی هاتوچۆی گشتیش لە وڵاتەکەدا بژاردەیەکە و پێشنیارکراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG