Accessibility links

ئیتاڵیا گەشتە ناوخۆییەکان قەدەغە دەکات


لە هەوڵێکی دیکەدا بۆ هێواشکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئیتاڵیا گەشتە ناوخۆییەکان لە وڵاتەکەدا ڕادەگرێت لەکاتێکدا ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەدەن 651 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لەو وڵاتەدا بەرزبۆوە بۆ 5,476 کەس.

سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا جۆزێپی کۆنتی ڕایگەیاند هەموو کارە ناپێویستەکانیش ڕادەگرێت، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو ڕێوشوێنانەی پێشتر گیرابوونەبەر بەس نەبوون بۆ هێواشکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

هێشتا بڕیارەکەی کۆنتی بە وردەکارییەکانیەوە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام وەزارەتەکانی ناوخۆ و تەندروستی ئیتاڵیا وتیان پێویستە خەڵک لە هەر شوێنێک بن لەوێ بمێننەوە، تەنها ئەگەر کارێکی بەپەلە یاخود کێشەیەکی تەندروستیان هەبێت دەتوانن لە شوێنێکەوە بچن بۆ شوێنێکی دیکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG