Accessibility links

ئیسڕائیل ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەو فەڵەستینیانە دەدات کە مۆڵەتی کارکردنیان هەیە


ئیسڕائی جەختی لەوە کردەوە ئەو فەڵەستینیانەی کە لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوان و مۆڵەتی کارکردنیان لە نیشتەجێیەکانی ئیسڕائیل و ناوخۆی ئیسڕائیلدا هەیە، ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان پێدەدرێت.

هەفتەی ڕابردوو دەسەڵاتی فەڵەستین ئاماژەی بەوەدا لەگەڵ ئیسڕائیلدا گەیشتوونەتە ڕێکەوتنێک بۆ ئەوەی ئیسڕائیل ڤاکسینەکە بدات بە 100 هەزار کرێکاری فەڵەستینی.

لقی پەیوەندیدار بە کاروباری مەدەنیەوە لە سوپای ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " ڕێکەوتنێکی سیاسیی " واژۆکراوە بۆ جێبەجێکردنی پێدانی ڤاکسین لەپێناو " پاراستنی تەندروستی گشتی و بەڕێوەچوونی ئابووری وڵاتەکە."

وتیشی " هەڵمەتی پێدانی ڤاکسین بەو کرێکارە فەڵەستینیانەی کە مۆڵەتی کارکردنیان هەیە لە ئیسڕائیل و کۆمەڵگەکانی یەهودا و سامەرە دەست پێدەکات." ئیسڕائیل وەکو ئاماژەیەک بۆ کەناراوەکانی ڕۆژئاوا ناوەکانی یەهودا و سامەرە بەکاردەهێنێت.

ڕوونیشی کردەوە پڕۆسەکانی پێدانی ڤاکسین " لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا " دەست پێدەکات، هەروەها لە خاڵە سنوورییەکانی نێوان ئیسڕائیل و کەناراوەکان ئەنجام دەدرێن، هەروەها لە ناوچە پیشەسازییەکانی ناو نیشتەجێیەکانیش کە ژمارەیەکی زۆر فەڵەستینی لەوێ کاردەکەن.

هەروەها وتیشی فەڵەستینیەکان ڤاکسینی مۆدێرنایان پێدەدرێت.

نزیکەی 475 هەزار ئیسڕائیلی لە نیشتەجێیەکانی کەناراوەکانی ڕۆژئاوا دەژین، هاوکات نزیکەی 2,8 ملیۆن فەڵەستینیش لەو ناوچانەدا دەژین.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG