Accessibility links

تیمێکی ئیسڕائیل سەردانی ئەمەریکا دەکەن سەبارەت بە نیگەرانییەکانی بایدن لەسەر ڕەفەح


کۆشکی سپی وتی ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن هۆشداریداوەتە سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو لەسەر ئەوەی کە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئیسڕائیل لە ڕەفەح دەبێتە هۆی قووڵبوونەوەی پاشگەردایی لە غەززە، هەروەها ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی تیمەکانی هەردوو وڵات لە واشنتن کۆببنەوە و تاوتوێی ئەو بابەتە بکەن.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی جەیک سۆلیڤان بە ڕۆژنامەنووسانی وت دوو وڵاتەکە گفتوگۆیەکی گشتگیرییان دەبێت لەسەر چۆنێتی بەرەوپێشچوون لە غەززەدا، کە ئێستا قەیرانێکی مرۆیی تێدا کەوتووەتەوە بەهۆی شەش مانگ لە شەڕی نێوان حەماس و ئیسڕائیلەوە تێیدا.

سۆلیڤان وتی کۆبوونەوەکە ڕەنگە ئەم هەفتەیە یاخود هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت، وتیشی پێش گفتوگۆکان هیچ ئۆپەراسیۆنێک لە ڕەفەح ئەنجام نادرێت.

سۆلیڤان بە کورتی ئاماژەی بە پەیامەکەی بایدندا بۆ نەتانیاهو و وتی " پاشگەردایی فەرمانڕەوایە لەو ناوچانەی غەززەدا کە سوپای ئیسڕائیل پاکیکردوونەتەوە بەڵام جێگیری نەکردوون "، هەروەها قەیرانی مرۆییش خراپتر دەبێت ئەگەر ئیسڕائیل هێرشەکەی لە ڕەفەح جێبەجێ بکات.

وتی " گفتوگۆی زۆرمان هەبووە لەسەر ئاستە جیاوازەکان لە نێوان سوپاکانمان و هەواڵگریمان و دیبلۆماتیماندا، بەڵام هێشتا دەرفەتێکمان نەبووە بۆ گفتوگۆیەکی گشتگیر و یەکخراو و ستراتیژی."

دوو سەرۆکەکە پەیوەندییەکانی نێوانییان لەسەر غەززە گرژی تێکەوتووە. سۆلیڤان وتی گفتوگۆکان " گفتوگۆیەک بوون کە لە گفتوگۆی کار دەچوون " و وتی گفتوگۆکانیش لە ناکاو تەواو نابن. وتیشی بایدن هەڕەشەی ئەوەی نەکردووە ئەمەریکا یارمەتییەکانی بۆ ئیسڕائیل سنووردار بکات.

سۆلیڤان وتی بایدن بە نەتانیاهوی وتووە ستراتیژییەکی یەکگرتووی دەوێت بۆ غەززە " نەک ئەوەی ئیسڕائیل بچێت ڕەفەح لە ناوببات." هەروەها جەختی لە پشتیوانی ئەمەریکا کردەوە بۆ هەوڵەکانی ئیسڕائیل بۆ لە ناوبردنی چەکدارانی حەماس کە لە 7 ی مانگی 10 دا هێرشییان کردە سەر ئیسڕائیل.

سۆلیڤان کوژرانی مەڕوان عیسای ڕابەری سێیەمی حەماسی لە هێرشێکی هەفتەی ڕابردووی ئیسڕائیلدا پشتڕاست کردەوە، حەماس لێدوانی لەوبارەیەوە نەداوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG