Accessibility links

هێزەکانی ئیسڕائیل لە هێرشێکدا بۆ سەر نەخۆشخانەی شیفای غەززە 20 چەکدار دەکوژن


سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند هێزەکانی ئیسڕائیل هێرشییان کردووەتە سەر بینای نەخۆشخانەی شیفای غەززە و 20 چەکدارییان کوشتووە، ئەمەش لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە بەرپرسانی تەندروستی فەلەستینییەکان دەڵێن بووەتە هۆی کوژرانی چەندین کەس و کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە بیناکاندا.

سوپای ئیسڕائیل وتی سەربازەکان و هێزە تایبەتەکان " ئۆپەراسیۆنێکی وردییان " ئەنجام داوە کە لەو زانیارییە هەواڵگرییانەوە سەرچاوەی گرتووە کە ئاماژەیان بەوە داوە نەخۆشخانەکە لەلایەن ڕابەرانی باڵای حەماسەوە بەکارهێندراوە، کاتێک چوونەتە ناو نەخۆشخانەکەوە تەقەیان لێکراوە.

سوپای ئیسڕائیل ئاماژەی بەوەشکرد " بیست تیرۆریست لە نەخۆشخانەی شیفا لەناوبران، دەیان گومانلێکراوی دەستبەسەرکراویش لە ئێستادا لە ژێر لێپرسینەوەدان."

نەخۆشخانەی شیفا کە گەورەترین نەخۆشخانە بووە پێش جەنگەکە لە غەززەدا، ئێستا یەکێکە لەو چەند نەخۆشخانە کەمەی کە تەنانەت بەشێکی کاردەکات و دەکەوێتە باکووری غەززەوە، هەروەها سەدان هەزاران ئاوارەی فەلەستینیشی تێدایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG