Accessibility links

ئیسڕائیل دووبارە خاڵی تابای سنووریی لەگەڵ میسڕدا دەکاتەوە


ئیسڕائیل دووبارە خاڵی تابای سنووریی لەگەڵ میسڕدا کردەوە کە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داخرابوو.

ئەم هەنگاوەش نوێترین ئاماژەیە لەسەر گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی لە ئیسڕائیلدا. هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئیسڕائیل ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای داوە بە زیاتر لە نیوەی دانیشتوانەکەی، خێراترین هەڵمەتی کوتان لە جیهاندا.

لە ڕۆژی سێشەممەوە تاوەکو 12ی مانگی چوار ڕۆژانە 300 هاوڵاتی ئیسڕائیلی دەتوانن بە تابادا بپەڕنەوە بەرەو دەریای سوور.

نیمچە دوورگەی سینا هەمیشە سەرنجی گەشتیارانی ئیسڕائیلی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و هاوڵاتیانی وڵاتەکە زۆرکات بۆ بەسەربردنی پشووەکانیان ڕوودەکەنە ئەو دوورگەیە.

بەڵام لە مانگی سێی ساڵی 2020 دابەهۆی پەتای کۆرۆناوە خاڵە سنوورییەکە داخرا.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG