Accessibility links

ئیسرائیل بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شیفای غەززە ئازاد دەکات


ڕۆژی دووشەممە ئیسرائیل لە چوارچێوەی ئازادکردنی دەیان فەلەستینیدا بەڕێوبەری نەخۆشخانەیەکی سەرەکی غەززەی ئازاد کرد.

لە مانگی یانزەوە محەمەد ئەبو سەلمییە دەستبەسەر کراوە. بەڕێوبەرایەتی نەخۆشخانەی شیفای غەززەی دەکرد کە هێزەکانی ئیسرائیل هەر لەو مانگەدا هێرشییان کردە سەر و بانگەشەی ئەوەیان کرد چەکدارانی حەماس وەکو ناوەندێکی سەرکردایەتی بەکارییان هێناوە.

بەرپرسانی نەخۆشخانەکە ئەو بانگەشانەیان ڕەت کردەوە و ئیسڕائیلییان تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی ئەوەی نەخۆشەکان و هەروەها ئاوارە فەلەستینییەکانی ناو نەخۆشخانەکەی خستووەتە مەترسییەوە بە هێرشەکەی.

وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی ئیسڕائیل ئیتامار بێن گڤیر ڕەخنەی لە ئازادکردنی ئەبو سەلمیە گرت و وتی ئەو هەنگاوە " دەستبەرداربوون بووە لە ئاسایش."

لە 7 ی مانگی 10 ی ساڵی ڕابردوودا حەماس بووە هۆکاری هەڵگیرسانی جەنگەکە لە غەززەدا، ئەوەش دوای ئەوەی چەکدارەکانی حەماس هێرشییان کردە سەر باشووری ئیسڕائیل و بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن نزیکەی 1200 کەس کوژراون و زیاتر لە 250 کەسی دیکە بە بارمتە گیراون. لە ئاگربەستەکەی مانگی یانزەدا نزیکەی نیوەی بارمتەکان ئازاد کران.

بەپێی بەرپرسانی تەندروستی غەززە، هێرشە سەربازییەکەی ئیسڕائیل لە غەززە بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 36,000 کەس، دەشڵێن هەزاران کەسی دیکە ڕەنگە لە ژێر داروپەردبووی بیناکاندا گیانییان لە دەستدابێت.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG