Accessibility links

ئیسڕائیل ڤاکسین دەدات بەو فەڵەستینیانەی مۆڵەتی کارکردنیان هەیە


ئیسڕائیل دەستیکرد بە پێدانی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەو فەڵەستینیانەی مۆڵەتی کارکردنیان هەیە لە ئیسڕائیل یاخود لە نیشتەجێیەکانی کەناراوەکانی ڕۆژئاوا.

خزمەتگوزاری تەندروستی ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا تیمەکانی ڕێکخراوی تەندروستی " نەجمە داوودی سور " دەستیکردووە بە هەڵمەتی پێدانی ڤاکسینی مۆدێرنا " لە خاڵە سنوورییەکانی ئیسڕائیل و ناوچە پیشەسازییەکانی کەناراوەکانی ڕۆژئاوا."

ڕۆژی پێنجشەممە 500 کرێکاری فەڵەستینی لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی ئەزموونیدا ڤاکسینەکەیان وەرگرت، ڕێکخراوی نەجمە داوود وتی پڕۆسەکە " سەرکەوتوو بووە."

لە 19 ی مانگی دوودا دەسەڵاتی فەڵەستین ڕایگەیاند لەگەڵ ئیسڕائیلدا ڕێکەوتوون لەسەر پێدانی ڤاکسین بە 100 هەزار کرێکاری فەڵەستینی.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG