Accessibility links

دوو ملیۆن کەس لە ئیسڕائیل یەکەم بەشە ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان پێدراوە


ڕۆژی پێنجشەممە ئیسڕائیل پێدانی یەکەم بەشە ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە دوو ملیۆن کەس تەواو کرد، ئەمەش دوای ئەوەی بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیری وڵاتەکە بنیامین ناتانیاهو ڤاکسینەکە درا بە کارمەندی دایەنگەیەک.

کارمەندەکە یەکەم بەشە ڤاکسینی پێدرا و لافیتەیەکی بەدەستەوە بوو لەسەری نوسیبوو " من دووەم ملیۆنم."

لەلای خۆیەوە سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو وتی " ئیسڕائیل یەکەمین وڵات دەبێت لە قەیرانی کۆرۆنا دەردەچێت."

لە 19 ی مانگی دوانزەی ساڵی ڕابردوودا هەڵمەتی پێدانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە ئیسڕائیل دەستیپێکرد، سەرۆک وەزیریش یەکەمین کەس بوو ڤاکسینەکەی پێبدرێت.

ناتانیاهو کە ئێستا لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندایە، یەکەم بەشە ڤاکسینی فایزەر- بایۆنتیکی وەرگرت.

ناتانیاهو دووبارە جەختی لەوە کردەوە " ڕووناکیەکەی دەرەوەی تونێلەکە دەبینین." هەروەها داوای لە ئیسڕائیلیەکان کرد " ڕێز لە ڕێکارەکانی خۆپاراستن بگرن."

لە سەرەتای مانگی دوانزەدا ئیسڕائیل ڕایگەیاند لە توانایدا هەیە تاوەکو کۆتایی مانگ هەردوو بەشەکەی ڤاکسینەکە بدات بە دوو ملیۆن کەس.

بەڵام تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە تەنها 150 هەزار کەس هەردوو بەشەکەی ڤاکسینەکەیان پێدراوە.

ئیسڕائیل کە لە ئێستادا لەژێر داخستنی گشتی وڵاتەکەدایە نزیکەی 424 هەزار توشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە و زیاتر لە 800 کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

سەرەڕای داخستنی گشتیش، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 9 هەزار حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG