Accessibility links

ئیسڕائیل فەرمانی بەکارهێنانی دەمامک لە شوێنە داخراوەکان هەڵدەوەشێنێتەوە


ئیسڕائیل بە هاوڵاتیانی ڕاگەیاند دەتوانن چیتر لە شوێنە داخراوەکاندا دەمامک بەکارنەهێنن، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ کەمبوونەوەی ڕێژەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بۆ یەکەمین جار دوای زیاتر لە ساڵێک، خوێندکاران بەبێ دەمامک چوونە خوێندنگاکانەوە و گەورەکانیش بۆ سەر کارەکانیان، لە مانگی چواریشەوە بڕیاری بەکارهێنانی دەمامک لە شوێنە کراوەکاندا لە ئیسڕائیل هەڵوەشێندراوەتەوە.

نزیکەی لە سەدا 55 ی دانیشتوانی ئیسڕائیل لە کۆی 9.3 ملیۆن کەس هەردوو ژەمە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە، بەڵام لەمدواییانەدا هەڵمەتی کوتان دژی ڤایرۆسەکە خاو بۆتەوە و ئەو ژمارەیە بەشێوەیەکی بەرچاو نەگۆڕاوە، لەم مانگەشدا هەڵمەتی کوتانەکە فراوانتر کراوە تاوەکو ئەو کەسانەش بگرێتەوە کە تەمەنیان لەنێوان 12 بۆ 15 ساڵدایە.

داتاکانی وەزارەتی تەندروستی ئیسڕائیل دەریدەخەن لەم مانگەدا هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تۆمارنەکراوە. هەروەها ڕێژەی توشبوونیش بە ڤایرۆسەکە کەمبۆتەوە.

وەزارەتەکە وتی ئەو کەسانەی کە ڤاکسینەکەیان وەرنەگرتووە یاخود کارمەندی تەندروستین یاخود بەرەو کوارەنتین دەچن و سەرنشینی گەشتە بازرگانییەکانن دەبێت دەمامک ببەستن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG