وەزارەتی دادی ئەمەریکا دوو پیاوی لە ویلایەتی ئێلینۆی دەستگیرکرد بەتۆمەتی پلاندانان بۆ یارمەتیدانی داعش و یەکێکیان وتبووی دەیەوێت ببینێت ئاڵای داعش بەسەر کۆشکی سپیدا بشەکێتەوە.
وتەبێژەکەی ئۆفیسی دادی ئەمەریکا بە تەلەفون باسی کرد کە جۆزیف جۆن و ئێدوارد شیمتی هەرددوکیان تەمەنیان 35 ساڵە و خەڵکی شاری زیونن لە ئێلینۆی، لەبەردەم دادوەری یەکێتی شیکاگۆدا وەستاون و فەرمانی دەستگیرکردنیان دەرچووە هەتاکوو دانیشتنێکی تر دەکرێت بۆ پیاوچوونەوە بە دەستگیرکردنەکەیاندا.
وەزارەتی داد لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند دوو پیاوەکە بەیعەتیان داوە بە ڕێکخراوی داعش و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان بەکارهێناوە بۆ هاوکاریکردنی ڕێکخراوی داعش.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە جۆنز و شیمتی باسیان لە هاوکاریکردنی داعش کردووە لەگەڵ دوو فەرمانبەری نهێنی لە ئێف بی ئای و سیخوڕێک وێنەی ئەوانی پیشانداوە کاتێک ئاڵای داعش هەڵدەکەن لە باخچەیەکی گشتیدا.
سەرچاوە / ڕۆیتەرز