ڕۆژی دووشەممە ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر هێزەکانی تاڵیبانی لە کابوڵ ڕاگەیاند.
ڕێکخراوی داعش لە تێلیگرام دەڵێت هێرشەکەی ڕۆژی یەکشەممە بووەتە هۆی کوژرانی 20 کەس و بریندار بوونی 30 کەسی دیکە.
لە ماوەی ڕابردوودا وتەبێژێکی وەزارەتی ناوخۆی تاڵیبان لە ئەفغانستان وتی بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە دەرەوەی فڕۆکەخانەی سەربازیی کابوڵ ژمارەیەک کەس کوژران و بریندار بوون.
بەڕێوبەرایەتییەکەی تاڵیبان لە ئەفغانستان ڕووبەڕووی یاخیبوونێکی چەکداری خوێناوی بۆتەوە لەلایەن ڕێکخراوی داعشەوە کە لەم چەند هەفتەیەی ڕابردوودا ژمارەیەک دامەزراوەی لە کابوڵ کردە ئامانج، لەوانەش باڵیۆزخانەکانی ڕووسیا و پاکستان و ئۆفیسی سەرۆک وەزیری پێشووی وڵاتەکە. لەمدواییانەشدا هێرشی کردە سەر هۆتێلێک لە کابوڵ و لە ئەنجامدا 13 چەکدارییان کوژران.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز، دەنگی ئەمەریکا