Accessibility links

دەنگدان بۆ متمانەدان بە کابینەی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عیراق دوادخرێت


پەرلەمانی عیراق بۆ سێهەم جار دەنگدانی بۆ متمانەدان بە محەمەد توفیق عەللاوی سەرۆك وەزیری ڕاسپێدراوی عیراق دواخست.

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق هێچ وادەیەکی بۆ کۆبوونەوەیەکی تر ی پەرلەمانی وڵاتەکەی دیاری نەکردووە لەگەڵ ئەوەی دواوادەی دەستوری لە ڕۆژی دووشەممەدا تەواودەبێت.

تەنها 108 پەرلەمانتار لە کۆی گشتی 329 لە دانیشتنەکەی ڕۆژی یەکشەممەدا ئامادەبوون و کۆبوونەوەکە بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی لە پەرلەماندا دواخرا.

شایانی باسە پەرلەمانی عیراق لەناو خۆیاندا ناکۆکن ، و عەللاوی بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی کەمینەکانی عەرەبی سوننە و کوردەکان بۆ کابینە پێشنیارکراوەکەی گیری خواردووە.

لەلایەکی ترەوە خۆپیشاندانەکان لە عیراق لە بەغدای پایتەخت و باشووری وڵاتەکەدا ڕۆژی یەکشەممە بەردەوامبوو. خۆپیشاندەران کەلەوەتای مانگی دەی ساڵی پارەوە خۆپیشاندانەکانیان دەستپێکردووە، ناڕازین لە هەڵبژاردنی عەللاوی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و دەڵێین لەدەستەوتاقمی حوکمداری ئیستای وڵاتەکەوە نزیکە.

XS
SM
MD
LG