Accessibility links

ئێران دەڵێت سەرکەوتنی گفتوگۆکانی ڤییەنا پەیوەستە بە نەرمی نواندن لەلایەن ئەمەریکاوە


دەزگای هەواڵی ئێران بڵاویکردەوە وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت وڵاتەکەی هەوڵی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان دەدات، ئاماژەشی بەوەدا سەرکەوتنی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتن پەیوەستە بە نەرمی نواندنەوە لەلایەن واشنتنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران حوسەین ئەمیرعەبدوڵاهیان داواشی لە دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی کردووە بەشێوەیەکی تەکنیکی ئەو کێشانە چارەسە بکات کە سەبارەت بە چالاکییە ناوەکییەکانی ئێران هەیەتی و " خۆی بەدووربگرێت لە پرسە سیاسییە نابونیادنەرەکاندا."

ڕۆژی پێنجشەممە گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران لە ڤییەنا دەستیان پێکردەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG