Accessibility links

سەرۆکی دانوستانکاری ئێران بۆ دانوستانەکانی ڕێککەوتنی ناوکی بەرەو ڤیەننا بەڕێدەکەوێت


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ناسر کەنعانی گوتی "عەلی باقری کانی، سەرۆکی دانوستانکاری ناوکی ئێران ڕۆژی چوارشەممە بەرەو ڤیەننا بەڕێدەکەوێت، بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015 لەگەڵ زلهێزانی جیهان، گوتیشی تاران ئامادەیە بگاتە ڕێکەوتنێک کە مافەکانی خۆی مسۆگەر بکات."

بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکانی دەوڵەتی ئێران ناسر كه‌نعانی ڕایگه‌یاند، "باقری كانی بەرەو ڤیەننا بەڕێدەکەوێت. له‌م خوله‌ی دانوستانه‌کاندا كه‌ وەک هەمیشە به‌ هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تاوتوێی ئه‌و بیرۆكانه‌ ده‌كرێت كه لەلایەن‌ لایه‌نه‌ جیاوازه‌كان خراونه‌ته‌ڕوو."

مانگی ڕابردوو، جۆزێپ بۆرێل، دیپلۆماتکاری باڵای یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند کە پێشنیاری دەقێکی ڕەشنووسی نوێی کردووە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنەکە، کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە ئێران لە بەرامبەر ڕزگاربوون لە سزا ئابوورییەکان، بەرنامە ئەتۆمییەکەی سنوردار کردووە.

لە ساڵی 2018 سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمەریکا دانۆڵد ترەمپ لە ڕێککەوتنەکە کشایەوە و سزا توندەکانی سەپاندەوە بەسەر تاراندا، ئەمەش واهای لە تاران کرد دەست بکات بە پێشێلکردنی ئەو بەندانەی کە لە پەیماننامەکەدا بۆی دیاریکرابوون.

ڕێکەوتنەکە لە مانگی سێدا نزیک ببۆوە لە زیندووکردنەوە دوای 11 مانگ لە دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان تاران و بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک جۆو بایدن لە ڤیەننا.

بەڵام چەقبەستوویی لەسەر پرسە جۆراوجۆرەکانی وەک پێداگریی تاران لەسەر لابردنی سوپای پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکانی ئەمەریکادا (FTO) پێشکەوتنەکانی وەستاند.


XS
SM
MD
LG