Accessibility links

خامنەئی دەڵێت ژەهراویکردنی کچە خوێندکارەکان لە ئێران ' تاوانێکە لێخۆشبوونی نیە '


ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی
ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی

ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی دەڵێت ژەهراویکردنی کچە خوێندکارە ئێرانییەکان لەم مانگانەی ڕابردوودا " تاوانێکە لێخۆشبوونی نییە "، ئەمەش دوای ئەوەی سەدان لە کچە خوێندکارەکان لە سەرانسەری وڵاتەکەدا کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت ژەهراویکرابێتن گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکان.

ئاژانسی هەواڵی IRNA لە زاری خامنەئییەوە بڵاویکردەوە " کاربەدەستان دەبێت بە جددی بەدواداچوون بکەن بۆ پرسی ژەهراویکردنی خوێندکاران. ئەمە تاوانێکە لێخۆشبوونی نیە. ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە دەبێت بە توندی سزا بدرێن."

بەپێی ئاژانسە هەواڵییە فەرمییەکەی ئێران و بەرپرسانی وڵاتەکە، لە مانگی یانزەوە زیاتر لە هەزار کچی ئێرانی لە قوتابخانە جیاوازەکانی وڵاتەکەوە ڕووبەڕووی هێرشی " ژەهراویکردنێکی سووک " بوونەتەوە، هەندێک لە سیاسییەکان دەڵێن ڕەنگە لەلایەن ئەو گروپە دینییانەوە کرابێتنە ئامانج کە دژایەتی خوێندنی کچان دەکەن.

بڵاوبوونەوەی هێرشەکان کە لە مانگی یانزەدا لە شاری قومی ناوەڕاستی ئێران دەستیپێکرد تاوەکو ئێستا بە لانیکەم 25 هەرێمی وڵاتەکەدا بڵاوبۆتەوە، ئەوەش هەندێک لە دایکان و باوکانی ناچار کردووە منداڵەکانیان لە قوتابخانەکان بهێننە دەرەوە و خۆپیشاندان دژی حکومەت ئەنجام بدەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG