Accessibility links

ئێران: کۆتوبەندەکانی کۆرۆنا دەسەپێندرێنەوە ئەگەر وڵاتەکە ڕووبەڕووی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسەکە ببێتەوە


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی وتی ئەگەر وڵاتەکە ڕووبەڕووی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێتەوە ئەوا کۆتوبەندە تایبەتیەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دووبارە دەسەپێندرێنەوە.

ڕۆحانی وتی " ئەگەر ڕێکارەکان بەجددی وەرنەگیرێن و دووبارە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە زیادببێتەوە ئەوا کاربەدەستان ناچار دەبن دووبارە کۆتوبەندەکان بسەپێننەوە."

وتیشی " ئەمە کێشە بۆ ژیانی هاوڵاتیانی ئاسایی دروست دەکات و زیانێکی گەورە دەگەیەنێت بە ئابووری کۆمەڵگە."

ڕۆژی یەکشەممە لە چوارچێوەی کەمکردنەوەی ڕێوشوێنەکانی داخستنی گشتی وڵاتەکەدا، کارمەندان گەڕانەوە سەر کارەکانیان و دەرگای مزگەوتەکان دووبارە کرانەوە.

لە ناوەڕاستی مانگی پێنجدا کۆتوبەندەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمەکانی خوزستان و سیستان و بلوخستان لە باشووری وڵاتەکە سەپێندرانەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لەو هەرێمانەدا زیادیکرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG