Accessibility links

بە تۆمەتی داواکردنی مانگرتنی گشتی، ئێران سزای زیندانیکردنی درێژخان بەسەر 4 کەسدا دەسەپێنێت


دەزگای دادوەری ئێران ڕۆژی یەکشەممە سزای زیندانیکردنی تا 10 ساڵی بۆ ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە لە چوارچێوەی خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیەکانی کە چەند مانگی ڕابردوودا، داوای مانگرتنیان کردووە.

ئەمە یەکەمجارە دەسەڵاتی دادوەری لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی کە بەهۆی مردنی مەرگی ژینا ئەمینی لە مانگی نۆوە سەریهەڵدا، سزای زیندانیکردن بەهۆی هاندانی لەو شێوەیە ڕادەگەیەنێت.

ماڵپەڕی میزانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران دەڵێت 4 کەس سزای 1 بۆ 10 زیندانیان بەسەردا دراوە. ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە و ماڵپەڕەکە دەڵێت هێشتا ڕەنگە داوای پێداچوونەوە بە بڕیارەکەدا بکرێت.

چالاکوانەکان داوایان کردبوو لە 5 ی مانگی 12 وە مانگرتنی سەرتاسەری ڕابگەیەندرێت بۆ پشتیوانی کردن لەو بزوتنەوەیەی پاش مەرگی ژینای تەمەن 22 ساڵ دەستیپێکرد لە کاتێکدا لە تاران بەهۆی گوایە ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ لەلایەن پۆلیسی ئاکارەوە دەسگیرکرابوو.

ماڵپەڕی مزان لە زاری موژتەبا قەهرەمانی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری لە پارێزگای هورمزگان لە باشووری ئێرانەوە دەڵێت، ئەو چوار کەسە بە شێوەیەکی بنەڕەتی "بەهۆی هاندانی شۆفێران بۆ مانگرتن"، هەروەها بەهۆی زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی سزادراون.

بەپێی وتەکانی قەهرەمانی " هیچ کەس لەوانە شوفێر نەبوون یان هیچ پەیوەندییەکانیان بە کەرتی گواستەنەوەوە نەبووە."

هەروەها گوتوشیەتی " یەکێک لەو کەسانە سزای 10 ساڵ زیندانی دراوەو یەكێکی تریان بۆ 5 ساڵ بە تۆمەتی پێکهێنانی گروپێک بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی."

دوانەکەی تر سزای ساڵێک زیندانی و سزای داراییان بەسەردا سەپێندراوە بەهۆی گوایە " تێکدانی فەرمانی گشتی و شکانی شوشەی بارهەڵگرەکان."

ڕۆژی 5ی مانگی 12 میدیا ناوخۆییەکان بڵاویانکردەوە کە دەسەڵاتداران دوکانێکی زێڕینگەریی و چێشتخانەیەکی ئەفسانەی تۆپی پێ ئێرانی، عەلی داعیان لە تاران داخست دوای ئەوەی پشتگیری بۆ مانگرتن و خۆپیشاندانەکانی ئێران دەربڕی.

کاربەدەستانی ئێرانی خۆپیشاندانەکانی بە ئاژاوە لە قەڵەم دەدەن و نەیارانی بیانی بە هاندانی تۆمەتبار دەکەن.

کاربەدەستان دەڵێن لە 16 ی مانگی نۆوە سەدان کەس لە ناویاندا هێزەکانی ئاسایشیش، کوژراون و هەزاران کەسیش دەستگیرکراون.

هەتا ئێستا 4 پیاو، دوانیان لە ڕۆژی شەممە، بەهۆی تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بەم خۆپیشاندانانەوە لەسێدارەدراون.





XS
SM
MD
LG