Accessibility links

ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لە ئێران بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەیشتە 3,294 کەس


وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران وتی ڕۆژی هەینی ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەرزبۆوە بۆ 3,294 کەس، ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 134 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وتەبێژەکە وتی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران 53,183 کەسە، هەروەها 4,035 کەسی دیکە لەژێر چاودێریدان، ئەمەش مانای ئەوەیە ئەو حاڵەتانە لە بارێکی ناجێگیردان.

لە کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسەکە بوون لە ئێران 17,935 کەسیان چاکبوونەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG