وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 337 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکە تۆمارکراوە، ئەمەش ژمارەیەکی نوێی پێوانەییە لە وڵاتەکەدا کە لەمدواییانەدا حاڵەتەکانی توشبوون بە پەتاکە زیادیکردووە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران سیما سادات ئاماژەی بەوەدا لە کاتژمێرەکانی ڕابردوودا 337 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، بەوەش کۆی ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لەو وڵاتەدا بەرزبۆوە بۆ 30,712 کەس.
سیما سادات وتیشی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 4,251 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و بەوەش کۆی ژمارەی توشبووان بەرزبۆتەوە بۆ 543,631 کەس.
سەرچاوە/ فرانس پرێس