Accessibility links

جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکان لە هیندستان سەرکەوتنی هاوپەیمانییەکەی مۆدی دەردەخات، بە جیاوازییەکی کەم


ڕۆژی سێشەممە جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنە گشتییەکانی هیندستان لە کۆتاییەکەی نزیک بووەوە، بەپێی جیاکردنەوەکان، هاوپەیمانییەکەی بە جیاوازییەکی کەم سەرکەوتنی بە دەستهێناوە. پێشبینی دەکرا هاوپەیمانییەکەی مۆدی بە جیاوازییەکی زۆر گەورە سەرکەوتن بە دەستبهێنێت.

پارتەکەی مۆدی بەهاراتیا جەناتا بە تەنها نەیتوانیوە زۆرینەی 543 کورسییەکەی پەرلەمان بە دەست بهێنێت. ناچاربوونی بۆ پشتبەستن بە هاوپەیمانەکانی تاوەکو ببێتە زۆرینە و حکومەت پێکبهێنێت ڕەنگە نادیارییەک دروست بکات لە دروستکردنی سیاسەتدا دوای 10 ساڵ لە فەرمانڕەواییکردنی وڵاتەکەدا.

پارتی نەتەوەپەرستی هیندو لە ساڵی 2014 دا توانی بە تەنها زۆرینەی دەنگەکان بە دەستبهێنێت و سەرکەوتوو بێت، بەوەش کۆتایی هێنا بە سەردەمی حکومەتە هاوبەشە ناجێگیرەکانی هیندستان و لە ساڵی 2019 دا سەرکەوتنەکەی دووبارە کردەوە.

ئەو ڕاستیەی کە مۆدی ناچار بووە پشت بە هاوپەیمانەکانی ببەستێت کاری کردە سەر بازاڕەکان، پشکەکان دابەزین. دراوی ڕووپیش بەرامبەر بە دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

پێشبینی دەکرێت ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ئەنجامەکان بە تەواوەتی ڕابگەیەندرێن.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG