هیندستان ژمارەیەکی پێوانەیی دیکەی لە توشبوونی ڕۆژانەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرد و حاڵەتەکانی گیان لەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە 47,000 کەسی تێپەڕاند.
وەزارەتی تەندروستی هیندستان وتی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 66,999 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هیندستان تۆمارکراوە و بەوەش کۆی ژمارەی توشبووان گەیشتە 2.4 ملیۆن حاڵەت.
هیندستان لە دوای هەریەک لە ئەمەریکا و بەڕازیلەوە دێت لە زۆرترین ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا و وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوەداوە لە ماوەی 15 ڕۆژی ڕابردوودا هەموو ڕۆژێک زیاتر لە 50,000 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز