Accessibility links

کامڵا هێرس دەڵێت خەڵکەکە هێزی داوە بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی


جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کامڵا هێرس
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کامڵا هێرس

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کامڵا هێرس یەکەمین بۆنەی کۆکردنەوەی پارەی خۆی لە دوای ئەوەی بوو بە کاندیدی ئەگەریی دیموکراتەکان لە کۆشکی سپی بەکارهێنا بۆ ڕووشاندنی دانۆڵد ترامپی بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا وتی ترامپ سوورە لەسەر ڕەتکردنەوەی ئازادییەکانی ئەمەریکاییەکان.

هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی هێرس وتی هێرس سەردانی پیتسفیڵدی ماساچوستسی کردووە لەوێ پشبینی دەکرێت زیاتر لە 1.4 ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە، ئەوەش 1 ملیۆن دۆلار زیاتر دەبێت وەک لەو ئامانجەی کە داندراوە بۆ بۆنەکە.

هێرس وتی " شەڕ دەکەم بۆ بەرەوپێشبردنی وڵاتەکەمان. دانۆڵد ترامپ بەنیازە وڵاتەکەمان بەرەو دواوە ببات."

هێرس ڕەخنەی لە ترامپ و جەی دی ڤانسی هاوەڵی کرد لەسەر هێرشکردنە سەر ئەو و دیموکراتەکانی دیکە. هێرس وادیاربوو ئاماژە بە چاوپێککەوتنێکی ساڵی 2021 ی ڤانس بدات کە تێیدا هێرشی کردە سەر چەند دیموکراتێکی دیار بە هێرسیشەوە، لەو کاتەدا ڤانس وتی " خانمە پشیلە بێ منداڵەکان کە هیچ گرەوێکی ڕاستەوخۆیان لە ئەمەریکادا نیە."

هێرس وتی " ڕەنگە تێبینیت کردبێت کە دانۆڵد ترامپ پەنای بردووەتەبەر چەند درۆیەکی گەورە سەبارەت بە تۆمارەکەی من و هەندێ شت کە ئەو و هاوەڵەکەی دەیڵێن، ئەوە زۆر سەیرە."

پێدەچێت ناوهێنانی ترامپ بە " سەیر " لەلایەن هێرسەوە بەشێک بێت لە هەوڵێکی هاوبەشی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بۆ ئەوەی هەندێک لە قسەکانی ترامپ و ڤانس وەکو جێی پرسیار بخەنەڕوو. پێشتر لەم هەفتەیەدا، هەڵمەتەکەی هێرس لە ئێکس ڤانسی بە " سەیر و ترسناک " ناوبرد بەهۆی هەندێک لە هەڵوێستەکانییەوە سەبارەت بە مافەکانی زاوزێی ژنان.

فەرمانڕەوای ویلایەتی مینیسۆتا تیم واڵزی دیموکرات وتی " ئەم پیاوانە سەیرن. ئەوان خۆیان هەڵبژاردووە بۆ یانەی ئەوانەی ڕقییان لە ژنە یان چی."

هێرس لە ماوەی 48 کاتژمێری دوای دەستبەرداربوونی بایدندا لە کێبڕکێکە زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە، ئەوەش تۆمارێکە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا، یاریدەدەرەکانیشی دەڵێن بەردەوامە لە کۆکردنەوەی پارە بە شێوەیەکی جێگیر.

هێرس وتی " ئەم هەڵمەتی هەڵبژاردنە لەلایەن خەڵکەوە هێزی پێدراوە. گوژمێکیشمان هەیە."

هێرس کە پێشتر لە ویلایەتی کالیفۆرنیا پارێزەر بووە، باسی لە کێشە یاساییەکانی ترامپیش کرد. باسی لە تۆمەتبارکردنی ترامپ کرد لەسەر 34 تاوانی ساختەکردنی تۆماری کارەکان لە نیویۆرک.

وتی " هەموو ژیانی کارم مامەڵەم لەگەڵ خەڵکی هاوشێوەی ئەودا کردووە. لەبەرئەوە لەم هەڵمەتەدا، بە جددیی دەیڵێم، بە شانازییەوە هەر ڕۆژێک بێت تۆماری خۆم بەرامبەر تۆماری ئەو دادەنێم."

هێرس سەرەتای قسەکانی بە ستایشکردنی بایدن دەستیپێکرد کە هەفتەی ڕابردوو لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان هاتە دەرەوە و پشتگیری خۆی بۆ هێرس دەربڕی، ئەوەش دوای ئەوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی لاواز بوو دوای مشتومڕە خراپەکەی 27 ی مانگی شەش بەرامبەر ترامپ.

هێرس وتی میراتی دەستکەوتەکانی بایدن لە ماوەی سێ ساڵ و نیوی ڕابردوودا " وێنەی نیە لە مێژووی نوێدا."

هێرس لە بۆنەکەدا وتیشی کە ئەجێنداکەی بۆ ئابووری وڵاتەکە پێچەوانەی ئەجێندای ئابووری ترامپە، بانگەشەی ئەوەی کرد ئەجێنداکەی سەنگ دەخاتە سەر کەمکردنەوەی باج لەسەر ئەمەریکاییە دەوڵەمەندەکان و باشکردنی هێڵەکانی خوارەوەی کۆمپانیاکان.

وتی " بونیادنانی چینی مامناوەند ئامانجی سەرەکی سەرۆکایەتییەکەم دەبێت. با هەڵە نەکەین، ئەم هەڵمەتە تەنها دەربارەی ئێمە نیە دژی دانۆڵد ترامپ، هەڵمەتەکەمان هەمیشە دەربارەی دوو دیدی جیاواز بووە بۆ وڵاتەکەمان."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG