Accessibility links

کۆمەڵێک چەکدار ئەفسەرێکی پۆلیسی هیندستانی لە کشمیر دەکوژن


بەرپرسێک دەڵێت ڕۆژی دووشەممە کۆمەڵە چەکدارێک لە بەشی کشمیر و جاموی هیندستان تەقەیان لە ئەفسەرێکی پۆلیس کردووە و کوشتوویانە، ئەمەش لە نوێترین ڕووبەڕووبوونەوەی کوشندەدا لە هەرێمە زۆرینە موسوڵمانە جێناکۆکی لەسەرەکەدا.

کۆمەڵە یاخیبوویەکی گومانلێکراو تەقەیان لە یەکەیەکی هێزی یەدەگی پۆلیسی ناوەندی نیمچە سەربازیی کردووە لە ناوچەیەکی دارستاناوی لە ئودامپوری باشووری ناوچەی جامو.

بەرپرسێک بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت " هێزەکانی ئاسایش دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەک چەند هەفتەیەک دەبێت بە شوێن گروپێکی یاخیبووەوەن لە ناوچەکەدا."

بەرپرسەکە وتی هێرشەکە لە کاتێکدا بووە کە ئەفسەرەکان خاڵێکی ئاسایشی نوێیان لە ناوچەکەدا داناوە، کە لەوێ چالاکی گروپە چەکدارییەکان زیادی کردووە.

ڕۆژی هەینی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هیندستان ڕایگەیاند بۆ یەکەمین جار دوای 10 ساڵ هەڵبژاردن لە بەشی کشمیری هیندستاندا بەڕێوەدەچێت.

هەرێمە زۆرینە موسوڵمانەکە لە دوای وەرگرتنی سەربەخۆییەوە لە دوای دەسەڵاتی بەڕیتانیاوە لە ساڵی 1947 دا، دابەش بووە بەسەر هیندستان و پاکستاندا، هیندستان بانگەشەی ئەوە دەکات کە هەرێمی کشمیر بە تەواوەتی خاکی خۆیەتی، پاکستانیش هەمان بانگەشە دەکات. بەڵام بەشێکی کشمیر لە ژێر دەسەڵاتی هیندستاندایە و بەشەکەی دیکە لە ژێر دەسەڵاتی پاکستاندایە.

نزیکەی 500,000 سەربازی هیندستان ڕەوانەی ناوچەکە کراون، شەڕ لەگەڵ یاخیبوونێکی 35 ساڵەییدا دەکەن کە لە ساڵی 1989 ەوە بووەتە هۆی کوژرانی دەیان هەزاران هاووڵاتی سڤیل و سەرباز و چەکدار.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG