ئامارەکانی سەنتەری توێژینەوەی ڕۆبەرت کۆخ بۆ نەخۆشیە گوازراوەکان ( RKI ) دەریدەخات ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا بەرزبۆتەوە بۆ 61,913 کەس.
هەروەها ئاماژە بەوە دەدات تا ئێستا لە ئەڵمانیا 883 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
لە ماوەی 24 کاتژمێردا بەبەراورد لەگەڵ ڕۆژی ڕابردوو لە ئەڵمانیا 4,615 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و هەروەها 128 کەسی دیکە بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز