Accessibility links

ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا ملێۆنێک تێدەپەڕێنێت


ناوەندی ڕۆبەرت کوخ بۆ چاودێری تەندروستی بڵاویکردەوە ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا یەک ملیۆنی تێپەڕاند.

ناوەندەکە وتی تاوەکو ڕۆژی هەینی ئەڵمانیا بە فەڕمی 1 ملیۆن و 6394 حاڵەتی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی 24 کاتژمێردا 22906 حاڵەتی نوێ تۆمارکراون، هەروەها 426 حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدانیش لەو ماوەیەدا تۆمارکراون و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان لە ئەڵمانیا بەرزبۆوە بۆ 15586 حاڵەت.

ڕینانیای باکووری ڤیستڤالیا کە زۆرترین دانیشتوانی ئەڵمانیای تێدایە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە و ژمارەی توشبووان تیایدا گەیشتە زیاتر لە 250 هەزار کەس، بەوەش پێش باڤاریا و ڤۆرتمبێرگ کەوت. باڤاریا نزیکەی 198 هەزار حاڵەت و ڤۆرتمبێرگیش نزیکەی 143 هەزار حاڵەت.

لە بەرلینیش لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا نزیکەی 62 هەزار حاڵەتی توشبوونی بە ڤایرۆسەکە تیادا تۆمارکراوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG