Accessibility links

فەڕەنسا: تورکیا و هەنگاریا دەبێت پێش کۆبوونەوەکەی ناتۆ داواکەی سوید بۆ بوون بە ئەندامی ناتۆ پەسەند بکەن


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کاثرین کۆلۆنا
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کاثرین کۆلۆنا

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دەڵێت تورکیا و هەنگاریا دەبێت پێش کۆبوونەوەکەی مانگی حەوتی هاوپەیمانێتی ناتۆ داواکەی سوید بۆ ئەندامێتی لە هاوپەیمانێتییەکەدا پەسەند بکەن، وتیشی هەر دواکەوتنێکی زیاتر ڕێی تێناچێت و ئاسایشی 31 ئەندامەکەی ناتۆ دەخاتە مەترسییەوە.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کاثرین کۆلۆنا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا سویدییەکەی تۆبیاس بیلسترۆمدا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەوە لە بەرژەوەندی هەمووانە، بە تورکیاشەوە، ئێمە ئێستا پشتمان بەوە بەستووە کە ئێستا هەڵبژاردنەکانی ' تورکیا ' تەواو بوون و دەکرێت بە خێرایی ئەندامێتی سوید پەسەند بکرێت."

لە مانگی حەوتدا هاوپەیمانێتی ناتۆ لە ڤیلنیوسی پایتەختی لیتوانیا کۆدەبنەوە. کۆلۆنا وتی " دەمانەوێت سوید وەکو ئەندامێکی تەواو لە ڤیلینیوس ئامادە بێت."

بیڵسترۆم وتی ستۆکهۆڵم مەرجەکانی ئەنقەرەی جێبەجێ کردووە، ئاماژەی بە یاسا نوێیەکەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا و وتی ئێستا بابەتەکە لە " دەستی تورکیادایە بڕیاری لەسەر بدات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG