Accessibility links

هەزاران کەس لە فەڕەنسا دژی ڕێوشوێنە نوێیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆپیشاندان دەکەن


پۆلیسی فەڕەنسا وتی نزیکەی 19,000 هەزار خۆپیشاندەر لە سەرانسەری وڵاتەکەدا ناڕەزاییان لەسەر ڕێوشوێنە نوێیەکانی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەربڕیوە کە لەلایەن سەرۆکی وڵاتەکە ئیمانوێل ماکرۆنەوە ڕاگەیەندرا.

هەندێک لە خۆپیشاندانەکان بەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە پاریس دەستیانپێکرد، ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ نمایشە سەربازییە ساڵانەییەکەی فەڕەنسا بەهۆی ڕۆژی نیشتیمانی وڵاتەکەوە.

خۆپیشاندەران دڵخۆش نەبوون بەو ڕێوشوێنە نوێیانەی کە ڕۆژی دووشەممە ڕاگەیەندران، یەکێک لە ڕێوشوێنەکانیش ناچارکردنی کارمەندانی تەندروستیە تاوەکو ڤاکسین وەربگرن و هەروەها دەبێت کارتی وەرگرتنی ڤاکسینەکەت پێبێت تاوەکو بچیتە زۆربەی شوێنە گشتیەکانەوە.

ئەوانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، بۆ نموونە پێویستان بەوەیە پشکنینیان بۆ ڤایرۆسەکە کردبێت و هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبن ئینجا دەتوانن بچنە ڕێستۆرانتەکانەوە. لە دوای ڕاگەیاندنی ڕێوشوێنە نوێیەکانەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی فەڕەنسی بڕیاریانداوە ڤاکسینەکە وەربگرن.

خۆپیشاندەران دەیانوت " ئەمە لەژێر ناوی ئازادیدایە."

لە پاریس نزیکەی 2,250 کەس خۆپیشاندانیان کرد، خۆپیشاندانەکانی دیکەش لە لیۆن و بۆردۆ و ستراسبۆرگ و شوێنەکانی دیکە بەڕێوەچوون.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG