Accessibility links

ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە فەڕەنسا گەیشتە 22,856 کەس


وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا وتی ڕۆژی یەکشەممە 242 حاڵەتی گیان لەدەستدان لە وڵاتەکەدا تۆمارکراوە، بەوەش کۆی حاڵەتەکانی گیان لە دەستدان لەو وڵاتەدا بەرزبۆوە بۆ 22,856 حاڵەت، ئەمەش لەکاتێکدایە حکومەتی وڵاتەکە تاوتوێی ئەوە دەکات بە چ شێوەیەک ڕێوشوێنەکانی قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە وڵاتەکەدا کەم بکاتەوە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە فەڕەنسا، سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆنلە 17 ی مانگی سێدا قەدەغەکردنی هاتوچۆی لەسەرتاسەری وڵاتەکەدا ڕاگەیاند، لە هەوڵێکدا بۆ ڕێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لە کەمبوونەوەدایە، هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە یەکەی چاودێری ورد دەهێندرێنە دەرەوە کەمترە لەو کەسانەی دەخرێنە یەکەکەوە.

ماکرۆن بەنیازە لە 11 ی مانگی پێنجەوە هەندێک لە ڕێوشوێنەکانی داخستنی وڵاتەکە کەم بکاتەوە، ئەوەش بە کردنەوەی خوێندنگاکان، بەڵام هێشتا دەبێت حکومەت تاوتوێی ئەوە بکات چۆن ئەو کردنەوەیە جێبەجێ دەکات.

سەرۆک وەزیری فەڕەنسا ئێدوارد فیلیپوابڕیارە لە 28 ی مانگی چواردا پلانی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی ڕێوشوێنەکانی داخستنی وڵاتەکە پێشکەشی پەرلەمانی فەڕەنسا بکات، دواتر پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG