Accessibility links

پاش تێپەربوونی ساڵێک بە سەر پەتای کۆرۆنا، ئەمەریکا ڕێز لە رۆژی سەربەخۆیی دەگرێت


خەڵکی ئەمەریکا دوای ساڵێک لە ئاکامی داخستنی شوێنەگشتییەکان بە هۆی پەتای کۆرۆناوە، لە ٢٤٥ مین رۆژی سەربەخۆیی وڵاتدا بەشداری دەکەن.

وەک هەمیشە بۆنەی ئاگربازی نیشانەی هەرە بەرچاوی رۆژی پشوودانی چواری جوولایە (چواری مانگی حەوت)کە بە تایبەت لە گۆڕەپانی نیشتیمانی پێتەختی وڵات و لە شاری نیویورک بەڕێوەدەچێت.

لە ئەو شوێنانەی تایبەت بۆ خواردنن خەڵکی بە مەودای پێویست دوور لە یەکتر ریزدەگرن بۆ ئەوەی خۆ لە هەڕەشەی بەردەوامی کۆڤید ١٩ بپارێزن کە تا ئێستا زیاتر لە ٦٠٠،٠٠٠ هەزار کەس لە ئەو وڵاتە گیانیان پێ لە دەست داوە.

هەر بۆیە، رۆژی پشوودانی ئەم جارە بۆ خەڵکی ئەمەریکا کاتی ئەوەیە کە نیشتمانپەروەی خۆیان نیشان بدەن و بە تێکەڵ بوون لە گەڵ دۆستان ڕێز لە ئازادییەکی نوێ بگرن و جارێکی دیکە لە خۆشییەکانی هاوین بێ بەش نەبن.

هەڵبەت چواری جولای ئەم ساڵ نیگەرانی ئاسایش لە ئارادا هەیە. وەزارەتی ئاسایشی نیشتیمانی حەوتووی رابردوو هوشداری بە پولیسی ویلایەت و خۆجێێدا کە ئەگەری هەڕەشەی توند و تیژیی تاقمەکانی توندڕەو هەیە لە دەمێکدا بەربەستەکانی پەتای کۆرونا هەڵگیراون و لە دەمێکیش دا لە رۆژی پشووی نیشتمانی نزیک دەبنەوە.

کۆتایی ئەم حەتووە، چاوەروانی دەکرێت رۆژی چواری جولای هەرە قەرەباڵخترین رۆژی هاتوو چۆ لە سەر ڕێگاوبانەکان بێت، بە لە بەرچاوگرتنی ئەوەی ٤٣ ملیۆن و شەش سەد هەزار کەس لە خەڵکی ئەمەریکا بە ئوتوموبیل سەفەر دەکەن کە لە چاو ساڵی ٢٠١٩ی زاینی ٥ لە سەد زیادی کردووە، وەک ئەنجومەنی ئوتوموبیل لە ئەمەریکا رایگەیاند.

لە پێتەختی ئەمەریکا، سەرۆک جۆو بایدن پلانی هەیە لە ڕۆژی چواری جوولای واتە ئەمڕۆ یەکشەممە بە بەشداری ١٠٠٠ کەس لە کۆشکی سپی ڕێز لە ئەم ڕۆژە بگرن کە کارمەندانی سەرەکی و بنەماڵەی لەشکرییان تێیدا بەشدار دەبن.

XS
SM
MD
LG