Accessibility links

فاوچی: پێدەچێت ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەفتەکانی داهاتوودا لە ئەمەریکا زیاتر و زیاتر بڵاوببێتەوە


پسپۆڕی باڵای نەخۆشیە گواستراوەکانی ئەمەریکا ئەنتۆنی فاوچی وتی پێدەچێت لە هەفتەکانی دوای جەژنی سوپاسگوزاریدا لە ئەمەریکا فایرۆسی کۆرۆنا " زیاتر و زیاتر " بڵاوببێتەوە، ئاماژەشی بەوەدا پێشبینی ئەوە ناکات ئەو ڕێوشوێنانەی بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە گیراونەتەبەر پێش کریسمس کەم بکرێنەوە.

هاوکات، بەپێچەوانەی لێدوانەکانی فاوچیەوە، سەرۆکی شارەوانی شاری نیویۆرک بیڵ دیبیلاسیۆ وتی گەورەترین سیستمی قوتابخانەکانی وڵاتەکە دەکرێنەوە و ڕۆژەکانی خوێندن لە هەفتەیەکدا زیاتر دەکرێن و خوێندکاران دەتوانن ئامادەی پۆلەکان بن. ئەم ڕاگەیاندنەی بیلاسیۆ دوای ئەوە دێت 11 ڕۆژ لەمەوبەر وتی بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە قوتابخانەکان بە داخراوەیی دەمێننەوە.

وتی " هەست بە ئارامی دەکەین کە دەتوانین قوتابخانەکان بە پارێزراوی بهێڵینەوە."

ئەنتۆنی فاوچی بە کەناڵی ئەی بی سی وت " ئاستی بڵاوبوونەوەی ڤایرسەکە لە ئەمەریکا ئەوە نیە لە ناکاو شتەکان بگۆڕدرێن."

وتیشی " بۆیە ئاشکرایە لە چەند هەفتەی داهاتوودا شتێک دەبێت، لەوانەیە تەنانەت دوو بۆ سێ هەفتە بەردەوام بێت، پێدەچێت بڵاوبوونەوەکە زیاتر و زیاتر ببێت."

سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پرێس

XS
SM
MD
LG